پێناسە
بریتییە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی جگەر بۆ ئەو نەخۆشانەی کە پێویستییان بە چاندنی جگەر هەیە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەرانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی-بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر
0662210401
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک
964627244601+
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی
0533350214
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵبجە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە
مەرجەکان
ئامادەبوونی خزمەتخواز لە بەردەم لیژنەی پزیشکی، بە مەبەستی پشکنین و بڕیاردان لەسەر ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەی.
ڕاپۆرتی پزیشکی پسپۆڕ.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە.
سێ (٣) وێنەی کەسی.
فۆڕمی خۆراک.
ماوەی پێویست
پازدە (١٥) ڕۆژ بۆ یەک (١) مانگی کارکردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشخانە گشتییەکان یان سەنتەرەکانی تایبەت بە تالاسیمیا یان نۆرینگەی تایبەتی پزیشکی پسپۆڕ دەکات، بە مەبەستی پێدانی ڕاپۆرتی پزیشکی.
بە پێی سنووری جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی لە پارێزگاکان دەکات.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
سەردانی هۆبەی لیژنە پزیشکییەکان دەکات، بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی نووسراو بۆ وەزارەتی تەندروستی.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری تەندروستی لە دیوانی وەزارەت دەکات.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
سەردانی بەشی لیژنەی پزیشکی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان و دیاریکردنی وادە و کاتی پشکنین لە لایەن لیژنەی پزیشکی تایبەت.
خزمەتخواز لە هەفتەی دووەمی مانگ لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لە کات و شوێنی بینینی و بڕیاردانی لیژنە لەسەر ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەی ئاگادار دەکرێتەوە.
پاش ئەنجامدانی ڕێکارە ناوخۆییەکان وەرگرتنی ڕەزامەندی، خزمەتخواز لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لە کات و شوێنی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە ئاگادار دەکرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-50
دوا دەستکاری
04-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان