پێدانی مۆڵەتی هێنانی دەرمان بۆ کارگە ناوخۆییەکان و کۆمپانیاکان لە کوردستان پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی دەرمانە بۆ کارگە ناوخۆییەکان و کۆمپانیاکان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستاندا هاوردەی دەکەن.
بڕوانامەی مردن پێدانی بڕوانامەی مردووانە، بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکانی کەسی کۆچکردوو لە لایەن کەسوکارەکەی.
پێدانی مۆڵەتی فرۆشتنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بە کۆمپانیا و کارگەکان پێدانی مۆڵەتی فرۆشتن و بازرگانیکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییە، بۆ ئەو کۆمپانیا و کارگانەی لە وەزارەتی تەندروستی مۆڵەتیان لە هەرێمی کوردستان هەیە.
تۆمارکردنی کۆمپانیا لە سیستەمی بەڕێوەبەرایەتیی (KMCA) تۆمارکردن و بە سیستەم کردنی داتای کۆمپانیایە لە بەڕێوەبەرایەتیی (KMCA).
کوتانی ئافرەتان پێدانی ڤاکسین، دژە نەخۆشیی دەردە کۆپان (گەزاز) بەو ئافرەتانەی تەمەنیان لە نێوان (١٥-٤٩) ساڵە. بۆ پاراستنی ئافرەتان و کۆرپەلەکانیان لە کاتی دووگیانی.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی شوێنی خزمەتگوزاری گشتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی کە خزمەت بە هاوڵاتیان دەکەن، وەک (شوێنە گشتییەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنەکانی خواردن و خواردنەوە، هۆڵەکانی لەشجوانی و سینەما و گەرماو) و نوێکردنەوەی مۆڵەتەکە بە شێوەی ساڵانەیە.
پشکنینی شاندکراوانی بیانی ئهنجامدانى پشکنین بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان (ڤایرۆسی ئایدز، هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B و C، مەلاریا، بەلهاریزیا) بۆ ئەو هاوڵاتییە بیانییانەی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بە مەبەستی کارکردن و مانەوە لە کوردستان، دوای پێدانی کارتی نشینگە (اقامة) یاخود نوێکردنەوەی کارتی نشینگەی (اقامة).
پێدانی مۆڵەتی نەخۆشخانە و سەنتەر و کۆمەڵگای پزیشکی تایبەت پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بە ناوەندە پزیشکییەکانی (نەخۆشخانە و سەنتەر و کۆمەڵگای پزیشکی تایبەت) کە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشدەکەن.
خزمەتگوزاریی سکاڵا - وەزارەتی تەندروستی وەرگرتنی سکاڵای هاوڵاتییانە، دەربارەی ئەو خزمەتگوزارییانەی لە گشت دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی پێشکەشدەکرێت، کە ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی سندووقی سکاڵا لە کەرتی گشتی، تایبەت، یان هەر کەموکورتییەک کە پەیوەندی بە تەندروستیی تاکەوە هەبێت.
دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی کۆمپانیاکانی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتە بۆ ئەو کۆمپانیایانەی کە هاوردەی دەرمان، ئامێر و پێداویستیی پزیشکی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن.