حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

وەزارەتی تەندروستی

پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی خواردنەوە وزەبەخش یان کەرستە سەرەتاییەکەی، کە لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانانەوە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردە دەکرێت.
پێدانی بڕوانامەی تەندروستیی نێودەوڵەتییە بەو هاوڵاتییانەی ناوخۆ کە بە مەبەستی خوێندن، نیشتەجێبوون یاخود هەر مەبەستێکی تر سەردانی وڵاتانی بیانی دەکەن. ئەم بڕوانامەیە بۆ ماوەی شەش (٦) مانگ بەکار دەهێنرێت.
پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی شیری وشکە (شیری منداڵان و گەوران) لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
ئەنجامدانی هەموو ئەو نەشتەرگەریانەیە بۆ تووشبووانی شێرپەنجە، کە نەشتەرگەرییەکانیان لە ناوەوەی هەرێم ئەنجام نادرێت، لە ڕێگای کۆمپانیای تایبەت بە خزمەتگوزاریی تەندروستی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن کە وڵاتی تورکیا و هیندستانن.