حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

وەزارەتی تەندروستی

نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی کە خزمەت بە هاوڵاتیان دەکەن، وەک (شوێنە گشتییەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنەکانی خواردن و خواردنەوە، هۆڵەکانی لەشجوانی و سینەما و گەرماو) و نوێکردنەوەی مۆڵەتەکە بە شێوەی ساڵانەیە.
هاوردەکردنی کلۆر و شەب و ماددە کیمیاوییەکان لە دەرەوەی وڵات بۆ ناوەوەی هەرێمی کوردستان لە لایەن کۆمپانیاکان و بازرگانان.
پێشکەشکردنی هۆشیاریی تەندروستی بۆ ئافرەتان پێش دووگیانی، هەروەها پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئافرەتان لە کاتی دووگیانی و دوای منداڵبوون.