حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

وەزارەتی تەندروستی

پێدانی زانیاری بە ئافرەتان و ڕێگەکانی دوورخستنەوەی نێوان دوو سکپڕی به‌ پێدانى (دەنکۆڵەی ڕێگەگرتن، دەرزی، لولب، کۆندۆم).
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دەرمانە، بۆ ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بوونە، وەک (شەکرە، بەرزیی پەستانی خوێن، نەخۆشییەکانی دڵ، نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە).
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاراستن و چارەسەر بۆ منداڵان دوای لەدایکبوون تا تەمەنی پێنج (٥) ساڵی.
پێدانی ڤاکسین به‌ گەوران لە پێناو پاراستنیان لە نەخۆشییە گوازراوەکان وەک (ئەنفلۆنزا، نەخۆشی هەوکردنی جۆری B، تایفۆد و گرانەتا، هەوکردنی پەردەی دەماغ، سوورێژە، ڤاکسینی هاری سەگ-ڤاکسینی نیمۆ کۆکەڵ و ڤاکسینی زەرەتا).
داواکاری هاوڵاتییانە بۆ پشکنینی تاقیگەیی کیمیای و فیزیای و بایۆلۆژی بۆ نموونەکانی خۆراک و خواردنەوە و ئاو، بە مەبەستی دڵنیابوون لە شیاوی بەرهەمە خۆماڵییەکان یان هاوردەکراوەکان پێش بەکارهێنانیان.
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی دەروونی، بۆ کەسانى تووشبوو به‌ کێشەی دەروونی، لە شێوازی چارەسەری و ڕاوێژکاری.