پێناسە
دابینکردنی ئەو دەرمانە دەگمەنانەیە، کە لە نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی شێرپەنجە بەردەست نین.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
نانیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی- سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجە
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
هەولێر
نەخۆشخانەی نانەکەلی
سلێمانی
نەخۆشخانەی هیوا
دهۆک
نەخۆشخانەی هێڤی
مەرجەکان
ڕاپۆرتی پزیشکی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ پێنج (٥) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز لە نەخۆشخانە و سەنتەر و نۆرینگە تایبەتەکان سەردانی پزیشکی پسپۆڕ دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی نووسینی ئەو دەرمانە شێرپەنجەییانەی کە بۆ نەخۆش پێویستە.
بە پێی سنووری جوگرافی لە پارێزگاکان سەردانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانە یان سەنتەرە شێرپەنجەییەکان دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
سەردانی بەشی کارگێڕی دەکات، بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی نووسراو بۆ سندووقی کۆمەکی شێرپەنجە لە دیوانی وەزارەت.
سەردانی سندووقی کۆمەکی شێرپەنجە دەکات لە دیوانی وەزارەت.
سەردانی بەشی هاتوو و دەرچووی سندووقی کۆمەکی شێرپەنجە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی نووسراو.
سەردانی بەڕێوەبەری جێبەجێکار دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
سەردانی بەشی دەرمان و پێداویستی پزیشکی دەکات، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی نووسراو بۆ لیژنەی کڕین.
سەردانیکردنی خزمەتخواز بۆ شوێنی دیاریکراوی وەرگرتنی دەرمان.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-32
بابەت
دوا دەستکاری
04-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان