کار و کەرتی تایبەت

وەرگرتنی باج لە گەورە باجدەران بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە دەبێت کە باجدەر خۆی پێشکەشی دەکات، هەر خۆیشی بەرپرسیارێتی ڕاستی و دروستی زانیارییەکان دەگرێتە ئەستۆ.
دوای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتەکە تا پێنج (٥) ساڵ دەسەڵاتی دارایی بۆی هەیە وردبینی لە ڕاستی و دروستی ڕاپۆرتی پێشکەشکراو بکات. ڕێژەی وەرگیرانی باجەکە (١٥%)یە لە کۆی قازانجی ساڵانەکەی.

بریتییە لەو ڕێکارانەی پاکتاوکردن کە دەگیرێتەبەر بۆ یەکلایی کردنەوەی سەرجەم ئەرک و مافەکانی کۆمپانیا تا دەگاتە قۆناغەکانی سڕینەوەی ناوی بازرگانی لە تۆماری کۆمپانیاکان.
بریتییە لە پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی كاركردنی بريكارنامە بازرگانيیەكانە بەو كەس و كۆمپانيا عێراقيیانەی دەيانەوێت ببن بە بريكاری كۆمپانيا یان کەسێکی بيانی، بۆ هێنان، دابەشكردن و فرۆشتنی بەرهەم و براندەكانی ئەو كۆمپانيا و کەسانەی بيانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
ئەم پرۆسەیە بریتییە لە دەرکردنی مۆڵەتی سەرەتایی بۆ خاوەن پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت، کە ڕێگەیان پێدەدات دەست بە پڕۆژەکانیان بکەن و ئامێری پێویست هاوردە بکەن.
بریتییە لەو بڕە پارەى کە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەیدات بە کەسی دەستەبەرکراو لە کاتی کۆتایی هاتنی خزمەتەکەى لە کەرتی تایبەت، ئەگەر مەرجەکانی خانەنشینی نەیگرتەوە، یاخود لەو دۆخانەی دەقی یاسایی پاڵپشت، بۆ سوودمەند بوون لەم خزمەتە دەیانگرێتەوە.