پێدانی نووسراوی پشتگیری و پشتڕاستکردنەوەی به‌ڵگه‌نامه‌كانی کۆمپانیاکان

پێناسە
بریتییه‌ له‌ پێدانی نووسراوی پشتگیری یان پشتڕاسکردنەوەی به‌ڵگه‌نامه‌كان یان هەردووکیان بەیەکەوە بۆ گشت کۆمپانیاکان کە تۆماركراون له‌ به‌ڕێوەبه‌رایەتیی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاکان، لەسەر داواکاری كۆمپانیا بۆ وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی کار و چاڵاکییەکانی کۆمپانیا.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ئەدرەسی وەزارەتی بازرگانی- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان

کاتی کارکردن
(٩:٠٠)ی بەیانی بۆ (١٢:٠٠)ی نیوەڕۆ (ڕسومات دادەخرێت).
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / ئیسکان شەقامی جەوهەر باپیر
ئیمەیڵ :- company@moti.gov.krd
0662273919
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / گەڕەکی برایەتی نزیک بەندیخانەی نەوجەوانان
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / سلێمانی
سلێمانی / شەقامی حمە جەزا
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / دهۆک
دهۆک / شەقامی مازی
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / زاخۆ
مەرجەکان
پێویسته‌ دۆسیه‌ی كۆمپانیا هیچ كه‌موكورییه‌كی تێدا نه‌بێت ساڵانه‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانی نوێكرابێته‌وه‌ وه‌كو نووسراوی باج و دەستەبەری کۆمەڵایەتی و بوودجه‌ی ساڵانه‌ و مۆڵه‌تی کارکردن و پشتگیری پارێزه‌ر و ژمێریار و وه‌ كارتی نشینگه‌، ئه‌گه‌ر به‌ڕێوەبه‌ر هاوڵاتی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت.
پێویسته‌ پێشکەشکردنی داواكاری له‌ سه‌ر كڵێشه‌ی كۆمپانیا بێت.
پێویسته‌ به‌ڕێوەبه‌ری ڕێپێدراو یان بەڕێوەبەری لق داواكاری پێشكه‌شبكات بۆ پێدانی نووسراوی پشگیری یان پشتڕاستکردنەوەی به‌ڵگه‌نامه‌كان، و ئاماژه‌ بكات كه‌ پشگیرییه‌كه‌ی بۆ كام دامه‌زراوه‌ یان وه‌زاره‌ت.
ئەگەر پشتگیری بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان بێت لە سنووری پارێزگا ئەوا تەنیا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی پارێزگاکەی دەکات، بەڵام ئەگەر نووسراوی پشتگیری بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان یان وەزارەتەکان بێت، پێویستە دوای بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی پارێزگاکەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڕێوەبەری لق یان به‌ڕێوەبه‌ری ڕێپێدراوی كۆمپانیا ئه‌گه‌ر هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان بوو. پێویسته‌ كارتی زانیاری هه‌بێت، ئه‌گه‌ر لە ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بوو پێویسته‌ كارتی نشینگه‌ی هه‌بێت.
ماوەی پێویست
سی (٣٠) خولەک بۆ یەک (١) کاتژمێر.
تێچوو
- پێدانی پشگیری (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هه‌زار دینار.
- په‌سەندكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی كۆمپانیا (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هه‌زار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بەپێی سنوری جوگرافیاکەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان دەکات.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی پێشكه‌شكردنی داواكاری له‌ لایه‌ن بەڕێوەبەری لق یان به‌ڕێوبه‌ری ڕێپێدراوی كۆمپانیا یان بریكاری.
سەردانی ژووری وردبینی دەکات، بە مەبەستی وردبینی دۆسیەی کۆمپانیاکە.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسوماتی خزمەت.
ئەگەر کۆمپانیاکە نشتیمانی بوو سەردانی ژووری كۆمپانیا نشتیمانییه‌كان دەکات، ئەگەر لقی کۆمپانیا بیانییەکان بوو سەردانی بەشی لقی کۆمپانیا بیانییەکان دەکات، بە مەبەستی ئامادەکردنی نووسراوی پشتگیری.
سەرانی وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی دەرکردە و کۆتایی مامەڵەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-31
دوا دەستکاری02-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.