نوێکردنەوەی مۆڵەتی پیشەیی بۆ چاککردنەوەی (کەلوپەلی ناوماڵ و کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکی)

پێناسە
بریتییە لە نوێکردنەوەی مۆلەتی پیشە بۆ ئەو پیشەوەرانەی کە کاریان چاککردنەوەی سەرجەم کەلوپەلی ناوماڵ کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر کە پێویستی بە چاککردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکاڵی و پیشەسازی)، کە نوێکردنەوەی مۆڵەتاکان چوار (٤) ساڵ جارێکە، یاخود مۆڵەتی پیشەکە لەناوچووبێت بەهەر هۆکارێک یاخود ونبووبێت.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتییەکانی کار

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی کار / هەولێر
هەولێر / جادەى کوران / بەرامبەر مەزگەوتى خدر سوارە
بەڕێوەبەرایەتی کار / سلێمانی
سلێمانی / شەقامى مەولەوى / تەلارى بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى
بەڕێوەبەرایەتی کار / دهۆک
دهۆک / کرى باصى / جاداچرا
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / سۆران
سۆران / شەهیدانى ئازادى
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / زاخۆ
زاخۆ / پشت ئاڤاهێى زیندانا زاخۆ
بەڕێوەبەرایەتی کار و ڕاهێنانی پیشەیی / گەرمیان
کەلار / نزیک نەخۆشخانەى شێرەى نەقیب
مەرجەکان
ماوەی مۆڵەتەکە بەسەرچوبێت.
ئەگەر هاتوو مۆڵەتی پیشەکە ونبووبێت یاخود لەناوچوبێت جا بەهەر هۆکارێک بێت، پێویستە خزمەتخواز نووسراوی لارینەبوونی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی ونبووەکانی هەبێت.
پیشەوەر خۆی داواکاری پێشکەشبکات یاخود لە ڕێگەی بریکاری یاسایی.
ئەگەر مۆڵەتەکە بەسەرچووبێت، پێویستە خزمەتخواز پارەی ساڵانی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەشی بدات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى).
وێنەی کەسی.
ماوەی پێویست
دە (١٠) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی یاسای ژمارە (١٨)ی ساڵی ١٩٨٧ (قانون ممارسة‌ المهنه‌ لصیانة‌):
- (١٥,٠٠٠) پازدە هەزار دینار بۆ نوێکردنەوە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەرێوەبەرایەتی کار دەکات لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانی ژووری وەرگرتە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی وەرگرتە بۆ داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرەتایی لەسەر داواکارییەکەی.
سەردانی ژووری خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕم و دیاریکردنی ڕۆژی پشکنین و ئامادەکردنی نووسراو بۆ ئەوە فەمانگانەی بەگوێرەی جۆری پیشەکە بۆی دیاریدەکرێت.
دوای ئەنجامدانی پشکنین و گەڕاندنەوەی ڕەزامەندی سەرجەم فەرمانگەکانی داوای لێکراوە، فایلەکەی ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەکرێت بە مەبەستی وردبینی کۆتایی و وەرگرتنی ڕەزامەندی نوێکردنەوەی مۆڵەتی پیشە، ئەمە ڕێکارێکە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کار لە ڕێگەی پۆستەچی خۆیان ئەنجامیدەدەن و پیشەوەر چاوەڕوانی گەڕانەوەی نوێکردنەوەی مۆڵەتەکەی دەکات.
دوای وردبینیکردن و نەبوونی هیچ کێشەیەک لە داواکاری و شوێنی کار، فەرمانی کارگێڕی و نوێکردنەوەی مۆڵەتەکە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەلایەتی پەسەندەکرێت، فەرمانگە لە ڕێگەی پۆستەچی خۆیانەوە مۆڵەتەکە دەگەڕێننەوە بەڕێوەبەرایەتی کاری، کە داواکارییەکەی لێوە هاتووە، دواتر هاوڵاتی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە ئاگاداردەکرێتەوە بۆ وەرگرتنەوەی مۆڵەتە پیشەییەکە و کۆتایی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOLSA-B63
دوا دەستکاری21-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.