حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

کار و کەرتی تایبەت

بریتییە لەو باجەی، کە ساڵانە دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا کاراکان لە هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیا تاک و سادەکانیشەوە، بە ڕێژەی چەسپاو، کە بڕەکەی (١٥%)یە لە کۆی پوختەی قازانج.
خزمەتێکە لە لایەن بەڕێوبەرایەتیی شوێنەوار بە هاوڵاتیان دەدرێت، بۆ کردنەوەی مۆزەخانەی تایبەت بە کەلەپووری ناوچەکە، بە مەبەستی پاراستن و پەرەپێدانی کەلەپوری و ناساندنی مێژوو و کەلەپوری گەلەکەمان بە نەوەی داهاتوو.
بریتییە لەو بڕە پارەیەی، کە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەیدات بە کەسی دەستەبەرکراو لە کاتی کۆتایی هاتنی خزمەتەکەى لە کەرتی تایبەت، ئەگەر مەرجەکانی خانەنشینی نەیگرتەوە، یاخود لەو دۆخانەی دەقی یاسایی پاڵپشت، بۆ سوودمەندبوون لەم خزمەتە دەیانگرێتەوە.
كۆمپانیای ده‌ستی کاری خۆماڵی نووسینگه‌یه‌كی به‌كارخستنی كرێكاری خۆماڵییه‌، كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌سێكی مه‌عنه‌وی بێت وه‌ک (كۆمپانیا، ڕێكخراو، سەنتە‌ره‌كانی ڕاهێنانی پیشه‌یی له‌ كه‌رتی تایبه‌ت).
ڕێکارەکانی تەواوکردنی دامەزراندنی کارگەیە بەو خاوەن کارگانەی زەوییان بۆ تەرخانکراوە لە لایەن وەزارەتی شارەوانییەوە، هەروەها بیناکەی تەواوکراوە و ئامێرەکانی چەسپێنراوە.