حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاری تەواو وەربگرە سەربارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشییان دەکات.
651
خزمەت

کار و کەرتی تایبەت

بریتییە لە گواستنەوەى هاوڵاتیان و هەموو جۆرە کەلوپەلێک و پێداویستى ژیانى ڕۆژانەى خەڵک لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکى تر، بە هۆى ئامرازەکانى گواستنەوە وەک ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر و بەلەم بە شێوەیەکى هاوچەرخ و شارستانى وە هەروەها ڕێکخستن و سەرپەرشتى کردن و پێدان و نوێکردنەوەى کارتى کارکردن بۆ ئامرازەکانى گواستنەوە.

چاپكردنی پەرتووكەكانی سەرجەم قۆناغەكانی خوێندن، كە ساڵانە تەندەری بۆ دەكرێت، بە مەبەستی چاپكردن.
هەر بۆ ئەم مەبەستە چەندان چاپخانە و دەزگای چاپ، پێشكەشی ئەم تەندەرە دەكەن، بە پێی ئەو خەسڵەتەی كە وەزارەت دایناوە و هەبوونی مەرجەكان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی كردنەوە و شیكردنەوەی تەندەرەكان.
بە پشت بەستن بە مەرجەكانی كەمكردنەوە، دەزگایەكی چاپ یاخود چاپخانەیەک ئەم تەندەرەی بۆ دەردەچێت و دەبێت گرێبەست لەگەڵ وەزارەت بكات، كە لە ماوەیەكی دیاریكراو ئەم پەرتووكانە ڕادەستی وەزارەت بكات. مەرج نییە كەمترین نرخ وەربگیرێت.

بریتییە لە بارمتە (رهن) دانانی موڵکێک یاخود چەند موڵکێکی گوازراوە و نەگوازراوە لە لایەن سەوداکارانی بانک بە تایبەت (بەڵێندەر و کۆمپانیا و هاوڵاتی) بۆ حکومەت، لە ڕێگای بانکە بازرگانییەکانەوە، تاکو بتوانن بۆ وەرگرتنی (مکشوف و کۆمپیالە و قەرزی کاش) یاخود بۆ دەستەبەری بانکی (خطاب ضمان) بەکاری بهێنن لە کاتی ئەنجامدانی پڕۆژەکانیان.
بریتییە لە ڕەزامەندیدان لەسەر هەموو ئەو پڕۆژانەی كە لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت ئاڕاستەی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە دەكرێت (پڕۆژەی نیشتەجێبوون - پڕۆژەی تەندروستی - پڕۆژەی گەشتوگوزار - پڕۆژەی پیشەسازی - پڕۆژەی کشتوکاڵی - پڕۆژە جۆراو جۆرەکانی تر وەک پاڵاوگە).
هەر مامەڵەیەک، کە پێویستی بە پاکانەی باج هەبێت وەک مامەڵەکانی بریکارنامەی (تایبەت، گشتی) یاخود حجە وصایە و سەرەتاکانی کۆمپانیا، یان هەر مامەڵەیەکی تری هاوڵاتییان و کۆمپانیاکان کە لە دەرەوەی وڵات ئەنجام درابێت، بە مەبەستی بەکارهێنان لە کوردستان یاخود بە پێچەوانەوە، یان هەر مامەڵەیەک لە ناوخۆی کوردستان ئەنجام درابێت و بەکاربهێنرێت، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت پاکانەی باجی دەرامەتی بۆ دەکرێت و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری پەسەند دەکرێت.
هەر ڕێكخراو و سەندیكایەک، كاتێک پڕۆژەیەكی پەروەردەیی هەیە و پێویست بەوە بكات بچێتە ناو سنوری قوتابخانە، مەرجە ڕەزامەندی وەزارەتی پەروەردە وەربگرێت. وەزارەت داوای پرۆپۆزەل و ناوەرۆكی چالاكییەکەی لێ دەكات، ئەگەر هاتوو ئەو چالاكییە بە پێویست زانرا، ئەوا نووسراوی ڕێگاپێدانی بۆ دەكرێت، تاوەكو لەناو قوتابخانەكان چالاكییەکە ئەنجام بدەن، بە مەرجێک کار نەکاتە سەر دەوامی فەرمی قوتابخانەکە.
دروستکردنی پڕۆژەی گەشتیاری و وێستگەی کارەبا و تاوەری مۆبایل و کارگەی ئاسن تواندنەوە و کارگەی بەرهەمهێنانی گازی دەستکرد و کارگەی غاز و کارگەی ئالیک و کارگەی کۆنکرێتی ئامادەکراو و کارگەی چیمەنتۆ و کارگەی بلۆک و کارگەی بۆڕی بلاستیکی و کارگەی خشتی سوور و غەسلی ئۆتۆمبێل و کارگەی ڕیسایکلین و کارگەی زەیتون و کارگەی شیرەمەنی و گۆرەپانی یاریگا و کۆگای ساردکەرەوە و پەلەوەر و حەوزی ماسی و نەمامگە و باخ و هەنگ و مانگای شیر و مەڕو بزن و بیری ئاو، کە لە لایەن هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان یان کەرتی تایبەت یان کەرتی گشتی دروستدەکرێن بۆ دڵنیابوون، کە لە داهاتوو ئەم ناوچەیە یان ئەم شوێنە نابێتە شوێنی کێڵگەی نەوتی یان کانزایی.