پشکنینی تێکەڵە (خۆڵی سروشتی پێکهاتووە لە بەرد و خۆڵ) بە کاردێت بۆ ڕێگاوبان ژێر چینی ئەسفەلت وەرگرتنی نمونەی تێکەڵە لە دوای فەرشکردنی پرۆژەکان، بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پلەکردن و ڕێژەی بەرگری و (Liquid limit and plastic index) بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامەکانی.
پشکنینی ڕێژەی پەستانەوەی خۆڵ وەرگرتنی ڕێژەی پەستانەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە ئاماژەی پێکراوە لە نوسراوی داواکاری دوای ئاودان و پەستانەوەی شوێنەکان (رش بالماو والحدل).
پشکنینی قیڕی شل بریتییە لە وەرگرتنی قیڕی شل لە نموونەی تانکەرەکانی قیڕ پێش بەکارهێنانی لە قیڕتاوکردنی ڕێگاکان.
پشتگیریکردن بۆ بەخشین لە ڕەسمى گومرگ بۆ هێنانى كەلوپەل پشتگيریکردنى وهبهرهێن بۆ هێنانی ئامێر و کهرهستهى خاو و سهرهتايى بۆ هەموو پێداویستی پڕۆژەکە، که هاوردهيان بکات بۆ لێخۆشبوون له باج و ڕهسمى گومرگ.
پێشکەشکردن و بەردەستکردنی هەلەکانی وەبەرهێنان هەلەکانی وەبەرهێنان، پڕۆژەی پێشنیارکراون و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ نەخشەسازییان بۆ کراوە و پڕۆژەی پێویستن لە هەرێمی کوردستان. دوای کۆکردنەوەی پلانی وەزارەتەکان بەپێی پێویستیی ئەو وەزارەتە چەند پڕۆژەیەک دەخەنە بەردەست، بە شێوەی لیست کۆدەکرێنەوە و وەکو هەلی وەبەرهێنان دەخرێنە بەردەست.
هێنانی کارمەندی بیانی بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان وەبەرهێن بەپێی بڕگەی (٢) لە ماددەی (٧)ی یاسای ژمارە (٤) لە ساڵی ٢٠٠٦، بۆی هەیە دەستی کاری بیانی و ناوخۆیی لە پڕۆژەکەی بەکاربێنێت، بەمەرجێک زیاتر دەستی کاری ناوخۆیی سوودمەند بێت. هەروەها بەپێی یاسای وەبەرهێنانی بەشى چوارەم/ ماددەی (٨) بڕگەى (٦) وەبەرهێن پێویستە ڕاهێنان و ئامادەکاری دەستی کاری ناوخۆیی بکات.
بەڕێکردن (تەرویج) (Promotion) کردن بۆ پڕوژەکانی وەبەرهێنان ئامادەکردنی ئەو زانیارییانەی کە پەیوەندییان بە ئابووری و کۆمەڵایەتی و شوێنی جوگرافی و ژمارەی دانیشتوانی ههرێمى کوردستانەوە ههيه، بەپێى کەشوهەوا و کهرتى کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و پیشەسازی و هەروەها دیاریکردنی قەبارەی سامانی سروشتی و ژمارەی دانیشتوان. ئەم زانییاریانەش بە شێوەی نامیلکە ڕێکخراوە وەک Fact sheet، spotlight doing business in kurdistan و investment opportunities هتد . بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی و ناوخۆ بۆ ئەنجامدانی کاری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.
مۆڵەتدان بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان بهو پڕۆژانهى لهياساى وەبەرهێناندا هاتوون بە هەموو سێکتەرەکانییەوە، لەگەڵ سوود وەرگرتنی وەبەرهێن لە ئیمتیازاتی پێشکەشکراو وەک لێخۆشبوونی باج و تەحویلکردنی پارە بۆ دەرەوەی هەرێم و چەند ئیمتیازاتێکی تر. (ماددەی دووەم، خاڵی ١ تا ١١).
ڕێگاپێدانی کارکردن بۆ ڕێکخراوەکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە کەرتی پەروەردە هەر ڕێكخراو و سەندیكایەک، كاتێک پڕۆژەیەكی پەروەردەیی هەیە و پێویست بەوە بكات بچێتە ناو سنوری قوتابخانە، مەرجە ڕەزامەندی وەزارەتی پەروەردە وەربگرێت. وەزارەت داوای پرۆپۆزەل و ناوەرۆكی چالاكییەکەی لێ دەكات، ئەگەر هاتوو ئەو چالاكییە بە پێویست زانرا، ئەوا نووسراوی ڕێگاپێدانی بۆ دەكرێت، تاوەكو لەناو قوتابخانەكان چالاكییەکە ئەنجام بدەن، بە مەرجێک کار نەکاتە سەر دەوامی فەرمی قوتابخانەکە.