گۆڕینی سه‌رمایه‌ی کۆمپانیا نیشتمانییەکان

پێناسە
بریتییه‌ له‌ زیادكردن و كه‌مكردنی سه‌رمایه‌ی كۆمپانیا، كه‌ به‌هۆی زۆربوونی چاڵاكی كۆمپانیا یان زه‌ره‌ی كۆمپانیا هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له‌ سه‌رمایه‌كه‌ی.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ئەدرەسی وەزارەتی بازرگانی- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان

کاتی کارکردن
(٩:٠٠)ی بەیانی بۆ (١٢:٠٠)ی نیوەڕۆ (ڕسومات دادەخرێت).
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / ئیسکان شەقامی جەوهەر باپیر
ئیمەیڵ :- company@moti.gov.krd
0662273919
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / گەڕەکی برایەتی نزیک بەندیخانەی نەوجەوانان
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / سلێمانی
سلێمانی / شەقامی حمە جەزا
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / دهۆک
دهۆک / شەقامی مازی
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / زاخۆ
مەرجەکان
پێویسته‌ دۆسیه‌ی كۆمپانیا هیچ كه‌موكوڕییه‌كی تێدا نه‌بێت ساڵانه‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانی نوێكرابێته‌وه‌ (مەبەست لە نوێکردنەوەی دۆسیە ساڵانە یەکجار نووسراوی پشتگیری باج و دەستەبەری کۆمەڵایەتی و نووسراوی وەرگرتنی مۆڵەتی کارکردنی وەزارەتی تایبەتمەند بە چاڵاکی و نووسراوی سەندیکاکان لەناو دۆسیە هەبێت و بوودجەی کۆمپانیا تیدابێت).
ئامادەکردنی کۆنوسی کۆبوونەوە، کە په‌سەندكرابێت له‌ ژووری یاسای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كۆمپانیای تایبەتمەند.
نووسراوی دانانی سه‌رمایه‌ی هه‌بێت له‌ یه‌كێک له‌و بانکانەی كه‌ تۆماركراون له‌به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی كۆمپانیاكانی (هه‌ولێر یان سلێمانی یان دهۆک).
پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌ی كه‌ڵكی ئابووری (جدوی اقتصادیه‌)كه‌ تێدا هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی ڕوونبكاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سه‌رمایه‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه‌.
بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كه‌ی له‌ ڕۆژنامەیەكی ڕۆژانه‌ تاكو سی (٣٠) ڕۆژ.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامە و بەڵگەنامە و کۆپی و وێنە.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ سی (٣٠) ڕۆژ.
تێچوو
- بۆ هه‌ر ملیۆنیک له‌ كاتی زیادكردنی سه‌رمایه‌ (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.
- وردبینیكردنی كۆنوس (٥٠,٠٠٠) پەنجا هه‌زار دینار.
- كرێی گۆڕانكاری (٥٠,٠٠٠) پەنجا هه‌زار دینار.
- كرێی بڵاوكردنه‌وه‌ (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-34
دوا دەستکاری02-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.