نوێکردنەوەی مۆڵەت بۆ چێشتخانەی میللی (شعبی)

پێناسە
نوێکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ئەو چێشتخانە میللیانەی، کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتووەتە ناوچە میللییەکان و نرخیان هەرزانە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
پێویستە ماوەی مۆڵەت بەسەرچووبێت.
بریکارنامە، ئەگەر لە لایەن بریکاری یاساییەوە ڕێکارەکان ئەنجامبدرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
هێنانەوەی مۆڵەت (اصلی).
داواکاری.
گەڕانەوەی سەرجەم ئەو ڕەزامەندیانەی لە فۆڕمی لارینەبووی (وەزارەتی شارەوانی، بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی تەندروستی، ئاسایشی ناوچە).
ماوەی پێویست
لە قائیمقامیەت سێ (٣) ڕۆژی پێویستە، بەڵام ڕەزامەندی لایەنەکانیتر دەگەڕێتەوە سەر لایەنەکان.
تێچوو
بۆ مۆڵەت هێنانی دوو (٢) پوولی دارایی.
بۆ داواکاری یەک (١) پوول.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی قائیمقامیەتی سنووری شوێنی چێشتخانەکەی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانی بەشی وەرگرتە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی وەرگرتە.
خزمەتخواز سەردانی سکاڵانووس (عریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی فۆڕمی داواکاری پشکنینی شوێنی کارەکەی.
سەردانی بەشی مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوی خزمەتخواز لە تیانووس (سجل) و پشکنین و دیاریکردنی ڕۆژی پشکنین بۆ چێشتخانەکە.
لە ڕۆژی پشکنین دوای ئەنجامدانی پشکنین و پابەندبوون بە سەرجەم مەرجەکان فۆڕمی لارینەبوونی سەرەتایی پێدەدرێت.
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرجەم ئەو لایەنانەی، کە لە فۆڕمی لارینەبوونی سەرەتایی ئاماژەی پێکراوە خزمەتخواز دووبارە سەردانی قائیمقامیەت دەکاتەوە لە بەشی مۆڵەتدان، بە مەبەستی پێشکەشکردنی فۆڕمی لارینەبوون و لە هەمان ژوور مۆڵەتی چێشتخانەکەی نوێدەکرێتەوە و مامەڵەکەی کۆتایی دێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-B28
بابەت
دوا دەستکاری25-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.