نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی

پێناسە
نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تییه‌، كه‌ ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی له‌ كاتی ده‌رهێنانی ڕێكه‌وتی به‌سه‌رچوونی نووسراوه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ ده‌كات كه‌وا مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ ده‌رچووه‌.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەولێر
هەولێر/ شەقامی (٦٠)م / بەرامبەر نیوستی

07729771000 / 07729770999
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی/ تاسلوجە
ئیمەیڵ:- info@sultraffic.com
440
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی دهۆک
دهۆک / قەزای سێمێل / دۆمیز / نزیک وارفین ستی
440
مەرجەکان
خزمه‌تخواز خاوه‌نی مۆڵه‌تی شۆفێری (عێراقی) گشتی یان تایبه‌ت بێت.
ئاماده‌بوونی خزمه‌تخواز له‌ كاتی پێشكه‌شكردنی داواكاری نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی.
خزمه‌تخواز ده‌توانێت داوای ماوه‌ی (١- ٣) ساڵی بكات به‌ مه‌رجێک كه‌وا ڕێكه‌وتی به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌ته‌ تایبه‌ته‌كه‌ی یان مۆڵه‌ته‌ گشتییه‌كه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی مابێت، كه‌ خزمه‌تخواز له‌ مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی داوای ده‌كات.
ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه‌وا پێشتر مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه و له‌ هاتووچۆی پارێزگاكان داوای نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن، پێویسته‌ كارتی زانیارییان ئه‌و پارێزگایه‌ بێت یان مۆڵه‌تی شۆفێری تایبه‌ت یان گشتییه‌كه‌یان له‌و پارێزگایه‌ ده‌رچووبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
مۆڵه‌تی لێخوڕینی تایبه‌ت یان گشتی ڕه‌سه‌ن.
پاسپۆرتی ڕه‌سه‌ن.
فۆڕمی داواكاری نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی.
دوو (٢) وێنه‌.
ماوەی پێویست
دوو (٢) بۆ سێ (٣) کاتژمێر.
تێچوو
به‌پێی ڕێنمایی ژماره‌ (٧)ی ساڵی ٢٠٢٢:
- ئه‌گه‌ر یه‌ک (١) ساڵی داوا بكات (٥٠,٠٠٠) په‌نجا هه‌زار دینار.
- ئه‌گه‌ر دوو (٢) ساڵی داوا بكات (١٠٠,٠٠٠) سه‌د هه‌زار دینار.
- ئه‌گه‌ر سێ (٣) ساڵی داوا بكات (١٥٠,٠٠٠) سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
- (١٠,٠٠٠) دە هەزار دینار بەرامبەر خزمەتگوزاری دەر‌هێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی.
بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٩٣) پیتی (د) لە بەرواری ٢٤/١٢/٢٠٢١:
- ڕسوماتی نووسینی سكاڵا (عەریزە) (٥,٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاكان ده‌كات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی مامەڵەکەی.
سه‌ردانی عه‌ریزه‌نووس ده‌كات، به‌ مه‌به‌ستی نووسینی داواكاری عه‌ریزه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی.
سه‌ردانی هۆبه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، به‌ مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه‌ی.
سه‌ردانی په‌نجه‌ره‌ی وردبینی ده‌كات، به‌ مه‌به‌ستی وردبینیكردن له‌ مامه‌ڵه‌كه‌ی و دیاریكردنی ماوه‌كه‌ی كه‌ خزمه‌تخواز داوای ده‌كات.
سه‌ردانی ئه‌فسه‌ری تۆمار ده‌كات، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی واژۆی خاوه‌نی مۆڵه‌ت.
سه‌ردانی په‌نجه‌ره‌ی ڕسومات ده‌كات، به‌ مه‌به‌ستی دانی بڕی ئه‌و ڕسوماتانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و داواكارییه‌ی كه‌وا خزمه‌تخواز داوای كردووه‌.
له‌ په‌نجه‌ره‌ی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ مامه‌ڵه‌كه‌ی پێشکەش ده‌كات، به‌ مه‌به‌ستی وردبینیكردن له‌ مامه‌ڵەكه‌ و نه‌بوونی كه‌موكوڕی.
دوای نه‌بوونی كه‌موكوڕی له‌ مامه‌ڵه‌كه‌ی، له‌ په‌نجه‌ره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا مۆڵه‌ته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه‌.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-52
دوا دەستکاری23-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.