پێناسە
بەڵگەنامەی یاسایی ناساندنی کەسی هەڵگرە و دەدرێتە هاووڵاتیانی عێراقی، ئەم ناسنامەیە جێگرەوەی ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقییە.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی ناوخۆ
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەرێم
/ بەڕێوەبەرایەتیەکانی رەگەزنامە و باری شارستانی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەرێم/ بەڕێوەبەرایەتیەکانی رەگەزنامە و باری شارستانی
کاتی کارکردن
(٨:٠٠) بەیانی تاکو (٣:٠٠) دوانیوەڕۆ
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی هەولێر
هەولێر-ڕێگای موسڵ تەنیشت دادگا
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
کەسی خزمەتخواز عێراقی بێت.
لە کاتی داواکردنی کارتی نیشتمانی، دەبێت کەسەکە خۆی ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی پەنجەمۆر و وێنەکەی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی باری شارستانی (نفوس).
ڕەگەزنامەی عێراقی.
کارتی زانیاری.
فۆرمی داواکردنی کارتی نیشتمانی بە پڕکراوەیی.
پێویستە سەرجەم ناسنامە و بەڵگەنامەکان ڕەسەن بن.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٢) دوو هەفتەی کار.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ماددەی (٣٧) بڕگەی یەکەم لە یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٦ی کارتی نیشتمانی:
(٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
(٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاری کارتی نیشتمانی کە هاوپێچە.
دوای پڕکردنەوەی فۆرم، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی سنوورەکەی دەکات.
بەشی پەنجەمۆر و تۆمارکردنی زانیاری، بە مەبەستی وەرگرتنی پەنجەمۆر، وێنەی کەسیی و بەدەستهێنانی ژمارەی خێزانی.
بەشی ژمێریاری، بە مەبەستی پێدانی ڕسوماتی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی.
ژووری یاریدەدەری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی بە دەستهێنانی ڕێکەوتی وەرگرتنەوە کە (٢) دوو هەفتەیە.
دوای دوو هەفتە، سەردانیکردنی بەشی پێدانەوەی کارتی نیشتمانی، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانی.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-02
دوا دەستکاری13-04-2022
Add new comment