کارتی زانیاری

پێناسە
کارتێکە دەدرێت بە هەر خێزانێک، کە تێیدا زانیاری دەربارەی شوێنی نیشتەجێبوونی خێزانەکە تۆمارکراوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
پێویستە خزمەتخواز خۆی ئامادە بێت و سەرۆکی خێزان بێت.
بەڵگەنامەی لایەنگری جێنشینی (موختار) لە مانگێک زیاتر تێپەڕی نەکردبێت لە ڕێککەوتی دەرچوونی.
ئەگەر کەسێک باوکی یان دایکی کارتی زانیاری هەبێت، پێویستی بە سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی کارتی زانیاری نییە، بەڵکو تەنیا سەردانی بنکەی پۆلیسی گەڕەک دەکات بەپێی سنووری جوگرافیای خزمەتخواز.
ئەگەر یەکێک هاوسەرگیری بکات و لە ناسنامەی باری شارستانی ئاماژە بەوە نەکرابێت، کە هاوسەرگیری کردووە، پێویستە گرێبەستی هاوسەرگیری (عقد زواج) هەبێت، بۆ دەرکردنی کارتی زانیاری تایبەت بە خۆی.
باری جیابوونەوە بۆ ژن:
- نامەی جیابوونەوە (تەڵاقنامە) لە دادگا.
- ئەگەر منداڵی هەبێت، دەبێت سەردانی دادگا بکات بۆ دەرهێنانی پێسپێری (حجة وصایة)، بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوی منداڵەکانی لە کارتی زانیاری.
- ئەگەر هاوسەر کۆچی دوایی کردبوو (ارملة)، دەبێت وەفاتنامەی هاوسەرەکەی پێبێت. پێویست بە پێسپێری (حجة وصایة) ناکات بۆ تۆمارکردنی ناوی منداڵەکانی لەگەڵ خۆی.
- ئەگەر هاوسەر شوێن بزر بوو، هەروەها بەفەرمی جیانەبوونەوە، لە ڕێی سەلماندنی دوو شایەتەوە لە دادگا، دەکرێتە سەرۆکی خێزان بۆ دەرهێنانی کارتی زانیاری.
باری جیابوونەوە بۆ پیاو:
- نامەی جیابوونەوە (طلاق نامە) لە دادگا.
- ئەگەر منداڵی هەبێت، کارتی نیشتمانی منداڵەکانی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی گشت ئەندامانی خێزان (ڕەسەن لەگەڵ دوو (٢) فۆتۆکۆپی ڕەنگاوڕەنگ).
ئەگەر کارتی نیشتمانی نەبێت، ڕەگەزنامەی عێراقی سەرۆک خێزان (ڕەسەن لەگەڵ دوو (٢) فۆتۆکۆپی ڕەنگاوڕەنگ).
لایەنگری جێنشین (موختار) تایبەت بە کارتی زانیاری، هامشی ئاسایشی گەڕەکی لەسەر بێت (ڕەسەن لەگەڵ دوو (٢) فۆتۆکۆپی ڕەنگاوڕەنگ).
کۆبۆنی خۆراک (ڕەسەن لەگەڵ دوو (٢) فۆتۆکۆپی ڕەنگاوڕەنگ).
سێ (٣) وێنەی سەرۆک خێزان، دوو (٢) فایل.
گرێبەستی هاوسەرگیری (عقد زواج)، ئەگەر لە ناسنامەی باری شارستانی ئاماژە بە هاوسەرگیری نەکرابێت.
هەموو بەڵگەنامەکان پێویستە بە دوو (٢) فۆتۆکۆپی ڕەنگاوڕەنگ لە ناو دوو (٢) فایل پێشکەشبکرێن.
ماوەی پێویست
دوو (٢) کاتژمێر.
تێچوو
بەپێی بڕیاری (١٢٧)ی ساڵی ١٩٩٦ی هەمواری یاسای ژمارە (٩٥)ی ساڵی ١٩٧٨ی تایبەت بە ڕێکخستن و نیشتەجێبوونی هاوڵاتییان لە عێراق:
(٢,٥٠٠) دوو هەزار و پێنج سەد دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا پێویستە لایەنگری جێنشینی (موختار) بهێنێت و هامشی ئاسایشی گەڕەکی لەسەر بێت.
بە پێی سنووری جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نووسینگەی کارتی زانیاری تایبەتمەند دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتنی کارتی زانیاری.
سەردانی بەشی وردبینی دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان.
سەردانی ژووری پەنجەمۆر دەکات، بە مەبەستی پشکنین بۆ هەبوونی ناو.
سەردانی بەشی وردبینی دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندیدان.
سەردانی ژووری پەنجەمۆر دەکات، بە مەبەستی بەدەستهێنانی فۆڕمی وەرگرتنەوەی کارتی زانیاری.
خزمەتخواز بە پێی سنووری جوگرافی سەردانی بنکەی پۆلیسی گەڕەک دەکات، بۆ وەرگرتنەوەی کارتی زانیاری.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-03
دوا دەستکاری24-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.