بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەرێم

بەڵگەنامەی یاسایی ناساندنی کەسی هەڵگرە و دەدرێتە هاوڵاتییانی عێراقی، ئەم ناسنامەیە جێگرەوەی ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقییە.
کارتێکە دەدرێت بە هەر خێزانێک، کە تێیدا زانیاری دەربارەی شوێنی نیشتەجێبوونی خێزانەکە تۆمارکراوە.
پێدانی کارتی نشینگەیە بەو کەسە بیانییانەی لە ڕێگای کۆمپانیاکانی هێنانی دەستی کاری بیانی هێنراونەتە هەرێمی کوردستان، وەک خزمەتکار لە ماڵان کار دەکەن، ئەم کارتە نشینگەیە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
ئەو بەڵگەنامەیە کە بە کەسێکی بیانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان دەدرێت بۆ گەڕاندنەوەی بۆ وڵاتەکەی خۆی کە نوێنەرایەتی یان کونسوڵگەری وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان نەبێت، لە کاتێک ئەگەر هاتوو پاسپۆرتەکەی بەسەر چووبێت یان ونیکردبێت یان شێواو بێت بە هەر هۆکارێک یان بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو کە پاسپۆرتی نییە.
پێدانی کارتی نشینگەیە بەو کەسە بیانیانەی کە لە ڕێگای کۆمپانیاکانی کاروباری نشینگە و ڤیزا دێنە هەرێمی کوردستان، دوای وەرگرتنی ڤیزای سەردانیکردن دەتوانێت داوای کارتی نشینگە بکەن بۆ مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
هەر کەسێکی بیانی کە بە شێوەیەکی فەرمی بە ڕێگای خاڵە سنوورییەکان یاخوود فڕۆکەخانە نیودەوڵەتییەکان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات لە سەرەتادا ڤیزایەکی پێ دەدرێت کە ماوەکەی سی (٣٠) ڕۆژە، ئەگەر کەسە بیانییەکە بیەوێت لەو ماوەیە زیاتر لە هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە پێویستە داوای ماوەی درێژکردنەوەی ڤیزا بکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی مافی مانەوەی لە هەرێمی کوردستان هەبێت.
پێدان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگەیە بۆ ئەو کەسە بیانیانەی کە لە زانکۆ و نەخۆشخانە تایبەتەکان کار دەکەن لە هەرێمی کوردستان، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.
پێدانی کارتی نشینگەیە بەو قوتابی و خوێندکارە بیانییانەی لە ناوەندە جیاجایاکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن و تەمەنیان هەژدە (١٨) ساڵە یان زیاترە، ئەم کارتە بۆ ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکە و دوای ئەو ماوەیە نوێ دەکرێتەوە.