پێناسە
پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی شیری وشکە (شیری منداڵان و گەوران) لە لایەن کارگەکانی ناوخۆ و کۆمپانیا و بازرگانان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی- بەرێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی و خۆراک-بەشی چاودێری خۆراک
مەرجەکان
نووسینی سەر بەرهەمەکە پێویستە بە زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی بێت.
کۆمپانیا یان کارگە یان بازرگان تۆمارکراو بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پسوولەی کڕین (Invoice)، کە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی بەرهەمهێن پشتڕاستکرابێتەوە.
لیستی بەرهەمەکان (Packing list)ی وڵاتی بەرهەمهێن.
بەڵگەنامەی تەندروستی، کە لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی بەرهەمهێن پشتڕاستکرابێتەوە.
بەڵگەنامەی فرۆشتنی ئازاد (Free sale)، کە لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی بەرهەمهێن پشتڕاستکرابێتەوە.
بەڵگەنامەی سەرچاوە (شهادة المنشاء)، کە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی بەرهەمهێن پشتڕاستکرابێتەوە.
بەڵگەنامەی شیکاری (شهادة تحلیل)ی وڵاتی بەرهەمهێن.
بڕوانامەی میلامین و دایۆکسین (Certificate of free melamine and dioxin).
ماوەی پێویست
دوو (٢) بۆ پێنج (٥) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستی و خۆراک لە دیوانی وەزارەت دەکات.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی داواکاری.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی داواکارییەکە.
سەردانی بەشی چاودێری خۆراک دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردن لە بەڵگەنامەکان.
سەردانی بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و خۆراک دەکات، بە مەبەستی هامشکردن.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانی نووسینگەی تایبەتی وەزیر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانی بەشی چاودێری خۆراک دەکات، بە مەبەستی چاپکردنی نووسراوی ڕێگاپێدان.
سەردانی بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و خۆراک دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی نووسراوەکە.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی نووسراوەکە.
سەردانی نووسینگەی تایبەتی وەزیر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی کۆتایی.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-16
بابەت
دوا دەستکاری
04-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان