مۆڵەتی هاوردەکردنی ئامێر و کەلوپەلی پزیشکی

پێناسە
پێدانی نووسراوی مۆڵەتی هاوردەکردنی ئامێر و کەلوپەلی پزیشکییە، بۆ کۆمپانیا کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆلی جۆریی دەرمان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان / هەولێر
شەقامی (١٠٠)م تەنیشت نەخۆشخانەی ڕاپەڕین
ئیمەیڵ: info@kmcakrg.org
مەرجەکان
کەسی جێبەجێکار دەبێت سەر بە کۆمپانیا بێت، ئەگەر داواکارییەکە لە لایەن کۆمپانیا بوو، ئەگەر داواکارییەکە لە لایەن کارگە بوو کەسی جێبەجێکار دەبێت سەر بە کارگە بێت.
فەرمانی وەزاری تۆمارکردنی کۆمپانیا لە وەزارەتی تەندروستی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بڕوانامەی وڵاتی سەرچاوە (Certificate of origin) بە پەسەندکراوی.
لیستی بەرهەمەکان (Packaging list).
پسوولەی (Invoice) کڕین.
هاوپێچکردنی وێنەی پاکەیجەکە (Art work).
ماوەی پێویست
یەک (١) تاکو سێ (٣) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بە پێی کۆنووسی فەرمانی کارگێڕی ژمارە (٤٥٢٧) لە ٢٥/٥/٢٠١٤ بڕی:
- (٢٠,٠٠٠) بیست هەزار دینار بۆ ڕێگەپێدانی کاتی هاوردەکردنی دەرمانی گیایی، تەواوکەری خۆراکی و ماددە (Sterile)ەکان.
- (١,٠٠٠) یەک هەزار دینار لە بری فۆڕمی ڕێگەپێدان.
ڕێکار و هەنگاوەکان
لە (erequest.kmcakrg.org) داواکارییەکەی پێشکەشدەکات، کە تێیدا جۆری ماددەکە دیاریدەکات.
دوای تەواوبوونی ڕێگەپێدان بە شێوەی ئۆنڵاین، هاوڵاتی سەردانی هۆبەی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێ وەرگرتنی ڕسومات.
سەردانیکردنی بەشی چاپکردن، بە مەبەستی پێشکەشکردنی پسوولە و چاپکردنی نووسراوی ڕێگەپێدان.
سەردانیکردنی هۆبەی پەیوەندییەکان، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-33
دوا دەستکاری03-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.