بریتییە لە تۆمارکردنی کۆمپانیای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ڕێکخستنی کاری بازرگانی و وەبەرهێنان و بەرەوپێشبردنی لایەنی ئابووری، بەشێوەی ئۆنلاین لە ڕێگای پۆرتاڵی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
تۆمارکردنى لقی کۆمپانیا و دامەزراوە ئابوورییە بیانییەکانە لە هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی هێنانە ناوەوەی سەرمایەی بیانی و بەرەو پێشبردنی ئابووری، بەشێوەی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی پۆرتاڵی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان.
بریتییە لەو ڕێکارانەی پاکتاوکردن کە دەگیرێتەبەر بۆ یەکلایی کردنەوەی سەرجەم ئەرک و مافەکانی کۆمپانیا تا دەگاتە قۆناغەکانی سڕینەوەی ناوی بازرگانی لە تۆماری کۆمپانیاکان.
بریتییە لە پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی كاركردنی بريكارنامە بازرگانيیەكانە بەو كەس و كۆمپانيا عێراقيیانەی دەيانەوێت ببن بە بريكاری كۆمپانيا یان کەسێکی بيانی، بۆ هێنان، دابەشكردن و فرۆشتنی بەرهەم و براندەكانی ئەو كۆمپانيا و کەسانەی بيانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
بریتییه له گۆڕینی ناوی كۆمپانیا بۆ ناوێكی تر.
پێدان و نوێکردنەوەی ناوی بازرگانییە بۆ شوێنکارە بازرگانییەکان.
بریتییه له پێدانی نووسراوی پشتگیری یان پشتڕاسکردنەوەی بهڵگهنامهكان یان هەردووکیان بەیەکەوە بۆ گشت کۆمپانیاکان کە تۆماركراون له بهڕێوەبهرایەتیی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاکان، لەسەر داواکاری كۆمپانیا بۆ وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ مهبهستی ئهنجامدانی کار و چاڵاکییەکانی کۆمپانیا.
بریتییە لە کڕین و فرۆشتنی پشکەکانی کۆمپانیا نیشتیمانییەکان لە نێوان هاوبەشەکان خۆیان یان فرۆشتنی بە کەسانی تر کە دەبنە خاوەنی نوێی کۆمپانیا.
بریتییه له كهمكردنهوهی یان زیادكردن و گۆڕینی چاڵاكی كۆمپانیا نیشتمانییەکان.
ئەو كۆمپانیایانهی كه بارەگای سهركییان له یهكێک له شارهكانی ههرێمی كوردستانە، دەتوانن لقی كۆمپانیاکەیان بکەنەوە له شارێكی تری ههرێمی كوردستان، بۆ نموونه كۆمپانیایهک بارەگای سهرهكی له شاری ههولێر دهیهوێت لق بكاتهوه له شاری سلێمانی یان دهۆک یان ههڵەبجه.