بریتییە لە تۆمارکردنی کۆمپانیای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ڕێکخستنی کاری بازرگانی و وەبەرهێنان و بەرەوپێشبردنی لایەنی ئابووری، بەشێوەی ئۆنلاین لە ڕێگای پۆرتاڵی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان.
کار و کەرتی تایبەت
تۆمارکردنی کارگەکانی بەرهەمهێنەری دەرمانە لە بەڕێوەبەرایەتی (KMCA)، کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستیی عێراقی فیدراڵ تۆمارنەکراوە.
تۆمارکردنی دەرمانە لە بەڕێوەبەرایەتی (KMCA)، کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدراڵ تۆمارکراوە.
تۆمارکردنى لقی کۆمپانیا و دامەزراوە ئابوورییە بیانییەکانە لە هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی هێنانە ناوەوەی سەرمایەی بیانی و بەرەو پێشبردنی ئابووری، بەشێوەی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی پۆرتاڵی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان.
بریتییە لەو باجەی، کە ساڵانە دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا کاراکان لە هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیا تاک و سادەکانیشەوە، بە ڕێژەی چەسپاو، کە بڕەکەی (١٥%)یە لە کۆی پوختەی قازانج.
گومرگکردنی کاڵا و کەلوپەلی هاوردە و هەناردەیە بۆ ناوەوە و دەرەوەى هەرێم.
بۆ ئەو کرێکارانەی، کە لە دەرەوەی عێراق دێن تاوەکو مافی کاریان هەبێت و بتوانن نیشتەجێ بن.
پێدانی نووسراوی مۆڵەتی هاوردەکردنی ئامێر و کەلوپەلی پزیشکییە، بۆ کۆمپانیا کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
دۆزینەوەی هەلی کار بۆ بێکاران و ئەو کەسانەی، کە بێکارن و لە بەڕێوەبەرایەتییەکانمان ناوی خۆیان تۆماردەکەن لەگەڵ زانیاری تەواویان، پاشان لەگەڵ کۆمپانیاکان هەماهەنگی دەکرێ و کاریان بۆ دەدۆزرێتەوە بەپێی پسپۆڕیان، هەروەها دەتوانن لە ڕێگەى پۆرتاڵى هەلى کار بەشێوەى ئۆنلاین لە ماڵەوە یاخود لە کۆمپانیا داواى هەلى کار و کرێکار بکەن.
بریتییە لە تۆمارکردنی نووسینگە، هۆتێل یان ڕێستورانت لە ژێر ناوی تاکە کەس لە هەرێمی کوردستان.