وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

بریتییە لە تۆمارکردنی کۆمپانیای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ڕێکخستنی کاری بازرگانی و وەبەرهێنان و بەرەوپێشبردنی لایەنی ئابووری، بەشێوەی ئۆنلاین لە ڕێگای پۆرتاڵی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان.
تۆمارکردنى لقی کۆمپانیا و دامەزراوە ئابوورییە بیانییەکانە لە هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی هێنانە ناوەوەی سەرمایەی بیانی و بەرەو پێشبردنی ئابووری، بەشێوەی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی پۆرتاڵی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان.
بریتییه‌ له‌ تۆمارکردنی ناوی هاوڵاتیان له‌ پسووله‌ی خۆراک. وه‌ک (له‌دایکبوون، هاوسه‌رگیری، گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات)، له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه‌ی ناوی مردووان و گواستنه‌وه‌ی پسووله‌ی خۆراک له‌ نێوان شاره‌کان و بریکاره‌کانی خۆراک.
هەر نیشانەیەک، کە دەکرێت ببێتە هێمای بازرگانی و لە ڕێیەوە جیاکاری بکرێت لە نێوان کاڵاکانی بەرهەم و پڕۆژەیەک لە کاڵاکانی بەرهەمێکی تر. بەتایبەت وشەکان، لە نێوانیاندا ناوە کەسییەکان، پیتەکان، ژمارەکان، هێماکان، ڕەنگەکان یان تێکەڵەی ئەو نیشانانە دەکرێت وەک هێمایەکی بازرگانی تۆماربکرێت.
بریتییە لەو ڕێکارانەی پاکتاوکردن کە دەگیرێتەبەر بۆ یەکلایی کردنەوەی سەرجەم ئەرک و مافەکانی کۆمپانیا تا دەگاتە قۆناغەکانی سڕینەوەی ناوی بازرگانی لە تۆماری کۆمپانیاکان.
بریتییە لە پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی كاركردنی بريكارنامە بازرگانيیەكانە بەو كەس و كۆمپانيا عێراقيیانەی دەيانەوێت ببن بە بريكاری كۆمپانيا یان کەسێکی بيانی، بۆ هێنان، دابەشكردن و فرۆشتنی بەرهەم و براندەكانی ئەو كۆمپانيا و کەسانەی بيانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
ئەم پرۆسەیە بریتییە لە دەرکردنی مۆڵەتی سەرەتایی بۆ خاوەن پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت، کە ڕێگەیان پێدەدات دەست بە پڕۆژەکانیان بکەن و ئامێری پێویست هاوردە بکەن.