پێناسە
بریتییە لەو باجەی کە ساڵانە دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا کاراکان لە هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیا تاک و سادەکانیشەوە، بە ڕێژەی چەسپاو کە بڕەکەی (٪١٥)یە لە کۆی پوختەی قازانج.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی دارایی و ئابووری / بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرى / بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی کۆمپانیاکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
کۆمپانیاکە مۆڵەتی فەرمی دامەزراندنی هەبێت.
پێویستە بودجەی ساڵانەی کۆمپانیاکە پەسەندکراوبێت لە لایەن سەندیکای ژمێریاران و وردبینان.
پێویستە چالاکى قازانجدارى هەبێت.
ئەگەر بودجەی ساڵانەی کۆمپانیا ڕەتکرایەوە لە لایەن دەسەڵاتی دارایی بە ڕێگای لێژنەی تایبەتمەندەوە بڕی قازانجەکە دەخەمڵێنرێت.
دەکرێت لەڕێگای بریکارەوە ئەنجام بدرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی کەسی باجدەر.
ئەگەر کۆمپانیا بیانی بوو ئەوا پاسپۆرتی کەسی بیانی.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١:٣٠) کاتژمێر بۆ (٢:٣٠) کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە، لە کاتی پەسەندکردنی بودجەی ساڵانەی کۆمپانیا، لە کاتی ڕەتکردنەوەی بودجەکە پێویستی بە پشکنینە کە کرێی دەرخستەکەی (٢٥،٠٠٠) بیست و پێچ هەزار دینارە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەرانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەتی کۆمپانیاکان دەکات.
سەردانی ژووری کۆمپیوتەر، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی دۆسیە.
سەردانی ژووری دۆسیە، بە مەبەستی وەرگرتنی دۆسیە لەگەڵ کارمەندی تایبەت.
سەردانی ژووری خەملێنەر، بە مەبەستی خەمڵاندنی باج.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی ڕەزامەندی و دەربڕین لەسەر خەمڵاندن.
سەردانی ژووری وردبینی، بە مەبەستی وردبینیکردن.
سەردانی ژووری تەقدیرات و جیبایە، بە مەبەستی تۆمارکردنی خەمڵاندنەکە.
سەردانی ژووری خەزنە، بە مەبەستی باجدان.
سەردانی ژووری دۆسیەکان، بۆ گەڕانەوەی دۆسیە لە لایەن کارمەندی تایبەتەوە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-19
دوا دەستکاری24-08-2022

Add new comment