پێدانى مۆڵەتى کارکردنى پڕۆژەى سامانى ئاژەڵ (پەلەوەر، کاوێژکارەکان، هەڵهێنەر، کارگەی ئالیک، کوشتارگە، ماسی) هەموو پڕۆژەیەکى سامانى ئاژەڵ وەک (پەلەوەر، کاوێژکارەکان، هەڵهێنەر، کارگەی ئالیک، کوشتارگە، ماسی) پێش دەست بەکارکردن پێویستە مۆڵەتى کارکردن وەربگرێت.
هاوردەکردنى بەروبووم و پێداویستییەکانى سامانى ماسی ڕێگەدان بە هاوردەکردنى پێداویستییەکانى پڕۆژەکانى ماسی کە لە ناوخۆ دەست ناکەوێت بۆ بەردەوامیدان بە کارکردنیان، و ڕێگەدان بە هێنانى هاوردەکردنى گۆشت و بەروبوومى سامانى ماسی، چونکە بەرهەمى ناوخۆ بەشی پێویستى هاوڵاتییان ناکات.
فراوانکردنى وزەی پڕۆژەکانى سامانى ماسی بریتییە لە زیادکردنى وزەى بەرهەمهێنانى پڕۆژەکە بە فراوانکردن یان زیادکردنى حەوزەکانى بەخێوکردن.
پێدانى مۆڵەت بۆ بەرهەمهێنانى بنیشت لە دار قەزوان پێدانى مۆڵەت بە هاوڵاتى بۆ مەبەستى دروستکردنى بنیشت لە داری قەزوان، ئەم مۆڵەتە دەدرێت بەو گوندنشینانەى کار و پیشەی تایبەتی خۆیانە و شارەزان، بە تایبەتى لەو ناوچانەى دار قەزوانى تێدا ڕواوە. ئەم مۆڵەتە وەرزییە، ساڵانە بە پێى هەڵسەنگاندنى بارودۆخى دارەکان، بڕیار لەسەر نوێکردنەوەى مۆڵەتەکان دەدرێت.
پێدانى ڕەزامەندى سەرەتایی بۆ دروستکردنى پڕۆژەکانى سامانى ماسی پێدانى ڕەزامەندى سەرەتایی بۆ دروستکردنى پڕۆژەکانى سامانى ماسی دواى دڵنیابوون لە هەبوونى مەرجەکانى دروستکردنى پڕۆژەکە بە پێى ڕێنمایی ژمارە (٩)ى ساڵى ٢٠٢١ وەزارەتى کشتوکاڵ پێویستە هەموو پڕۆژەیەک ڕەزامەندى سەرەتایی دروستکردنى وەربگرێت پێش دروستکردنى.
دابەشکردنى پەنجەماسی بەسەر پڕۆژەکانى کەرتى تایبەت بریتییە لەپێدانی پەنجەماسی ئامادەکراو لەپڕۆژەکانی پەنجەماسی لەکەرتی گشتی, بەپڕۆژەکانی بەخێوکردنی ماسی لەکەرتی تایبەت بەنرخێکی پاڵپشتکراو. رێژەیەکیش دیاری دەکرێت بۆ خستنەناو ئاوی بەنداوەکان و کۆگا ئاوییەکان، بە مەبەستی پاراستنی ژێرخانی ماسی لەبەنداوەکان.
خزمەتگوزارى دروستکردنى پڕۆژەى ئاودێرى بریتییە لە دروستکردنى جۆگەى کۆنکرێتى و دانان و گواستنەوەى ئاو بە شێوەى پمپ بۆ پڕۆژەکانى کشتوکاڵى وە بەراوکردنى ڕووبەرى زەوى وە سوود وەرگرتن لە ئاوى سەر زەوى و کەمکردنەوەى بەکارهێنانى ئاوى ژێر زەوى، پاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ئەو پڕۆژە ئاودێرییانەى کە بە هۆى قوڕ و لیتەوە پیسبوون.
مۆڵەتی دامەزراندنی هەنگەڵان ئەم خزمەتگوزارییە بریتییە لە پێدانی مۆڵەتی دروستکردنی هەنگەڵان بەو کەسانەی هەنگەوانن، لەپێناو بەرەو پێشبردنی ئەم بوارە و دواجار زیادکردنی بەرهەمەکانی مێش هەنگوین و دۆزینەوەی هەلی کار.
داواکاری تۆمارکردنی مافی نایاب (طلب تسجیل حق الامتیاز) بریتییە لە وەرگرتنەوەی قەرزی خاوەن قەرزێک پێش خاوەن قەرزەکانی دیکە، وەک پێشخستنی بەهای فرۆشراو بۆ فرۆشیار، یان ئەو شایستانەی، کە تایبەتن بە بەڵێندەر و ئەندازیار، کە لە ئەستۆی خاوەن باڵاخانەی سەر موڵکەکەیە، یان پێشخستنی هاوبەش لەکاتی دابەشکردنی موڵک؛ ئەگەر یەکێک لە هاوبەشەکان زەرەرمەند بێت لە ئەنجامی دابەشکردنەکە. هەموو ئەمانەش بە دانپێدانانی لایەنەکان یان بە بڕیاری دادگا دەبێت، کە پلەی بنبڕی وەرگرتبێت.
هاوردەکردنی گوڵەبەڕۆژە بریتییە لە داواکاری خاوەن کارگەکانی چەرەزات و بازرگانەکان بۆ هاوردەکردنی چەرەزات لە دەرەوەی هەرێم.