تۆمارکردن و نوێکردنەوەی ناوی بازرگانیی پیشەوەر

پێناسە
پێدان و نوێکردنەوەی ناوی بازرگانییە بۆ شوێنکارە بازرگانییەکان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی ناوی بازرگانی پیشەوەر

کاتی کارکردن
(٩:٠٠) بەیانی بۆ (١٢:٠٠) نیوەڕۆ (ڕسومات دادەخرێت).
بەڕێوەبەرایەتیی ناوی بازرگانی پیشەوەر / هەولێر
هەولێر / ئیسکان / شەقامی جەوهەر باپیر
مەرجەکان
بۆ تۆمارکردن فۆڕمی داواکردن پڕ بکاتەوە، بۆ نوێکردنەوە فۆڕمی دوبارە پڕ دەکاتەوە. (هاوپێچکراوە)
ئەم مۆڵەتە بۆ ماوەی یەک (١) ساڵە و دوای ئەم ماوەیە بەسەردەچێت و پێویستە نوێبکرێتەوە.
تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵی تەواو کردبێت تەنها بۆ عقارات پێویستە سەروی بیست و چوار (٢٤) ساڵی بێت.
بریکارنامە، ئەگەر لە لایەن بریکاری یاساییەوە ڕێکارەکان ئەنجامبدرێت.
پێویستە بارەگای هەبێت و ناونیشانی دیار بێت.
پێویستە لە تۆمارکردنی ناوی بازرگانی پیشەوەر لە سیستەم ئەم مەرجانەی هەبێت:
سەردانی بانکی حکومی دیاریکراو بکات بۆ دروستکردنی ژمارەی کەسی بێهاوتا.
پێویستە ئیمەیڵی کارای هەبێت.
لە دوای تۆمارکردنی ناوی بازرگانی پیشەوەر لە سیستەم ئەگەر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناوی بازرگانی نەکات دوای شەش (٦) مانگ ناوەکەی هەڵدەوەشێتەوە، بەپێی ڕێنمایی ژمارە (١٥) ساڵی ٢٠٢٢ ماددەی (١٢). (هاوپێچکراوە)
بۆ هاوڵاتی بیانی پێویستە کارتی نشینگە و پاسپۆرتی هەبێت.
پێویستە لە نووسینی تابلۆی شوێنی ناوی بازرگانی ئەم مەرجانەی هەبێت:
ناوی بازرگانی و پیشەکە بە زمانی کوردی لە لای ڕاستی تابلۆکە یان لە بەشی سەرەوەی بنوسرێت.
دەکرێت زمانێکیتر بەکاربهێنرێت لە پاڵ نووسینی تابلۆکە بە زمانی کوردی بە مەرجێک شوێنی نووسینی زمانی دووەم لە خوار شوێنی نووسینە کوردییەکە بێت یان لە لای چەپی تابلۆکە بێت.
قەبارەی فۆنتی زمانی دووەم نابێت لە قەبارەی فۆنتە کوردییەکە گەورەتربێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
گرێبەستی بە کرێگرتنی شوێن (ڕەسەن و کۆپی).
کارتی زانیاری.
کارتی نیشتمانی.
بۆ بیانی (کارتی نشینگە و پاسپۆرت).
ماوەی پێویست
وەڵامی ئیمەیڵ و بڕوانامەی تۆمارکردنی ناوی بازرگانی بیست و چوار (٢٤) کاتژمێری کارکردن، بۆ ئەنجامدانی ڕێکارەکان بیست (٢٠) خولەک.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی ژمارە (١٥) ساڵی ٢٠٢٢:
بۆ تۆمارکردنی ناوی بازرگانی پیشەوەر :
- بڕی (٧٥,٠٠٠) حەفتا و پینج هەزار دینار کۆی گشتی ناوی بازرگانی.
- بڕی (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار وردبینی.
- بڕی (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار کرێی تۆمارکردنی ناوی بازرگانی.
بۆ نوێکردنەوەی ناوی بازرگانی پیشەوەر:
- بڕی (٢٥,٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
لە ڕێگەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنییەوە (پۆڕتاڵی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان، ناوی بازرگانی و کۆمپانیا و پیشەکان) گشت بەڵگەنامەکان پێشکەشدەکەیت و چاوەڕێدەکەیت تا لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە ئاگادار دەکرێیتەوە کە سەردانی فەرمانگە بکەیت، بە مەبەستی بردنی بەڵگەنامە ڕەسەنەکان بۆ پشتڕاستکردنەوە.
لە فەرمانگە گشت بەڵگەنامەکان کە لە سیستەم دانراوە بەراورددەکرێت لەگەڵ وێنە ڕەسەنەکان و پاشان ڕسوماتت لێوەردەگیرێت و وێنەیەکی ڕەسەن لە بڕوانامەی تۆمارکردنی ناوە بازرگانییەکەت وەردەگریت.
خزمەتخواز دوای وەرگرتنی بڕوانامەی ناوی بازرگانی پێویستە سەردانی لایەنی پەیوەندیدار بەپێی جۆری چاڵاکی بکات، بە مەبەستی مۆڵەتی دەستبەکاربوون.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-35
دوا دەستکاری03-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.