خوێندن و ڕاهێنان

هەر هاوڵاتییەک کە لە دەرەوەی وڵات بڕوانامەی بیانی بە دەست هێنابێت یاخود لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان بڕوانامەی بە دەست هێنابێت، بیەوێت درێژە بە خوێندن بدات یاخود دابمەزرێت، پێویستە لە وەزارەتی پەروەردە بڕوانامەکەی بەڕابەر بکات لەگەڵ بڕوانامەی هەرێمی کوردستان.
ئەو قوتابییانەی دابڕاون لە خوێندن و مافی خوێندنیان لە قوتابخانەی ڕۆژ و ئێواران نەماوە و دەیانەوێت بڕوانامە بە دەست بهێنن، پێویستە ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ بەشداریکردنی لە ئەزموونەکانی دەرەکی، بە مەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامە.
بریتییە لە ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێرکردن، وێڕای تواناکانی حکومەت زەمینەی گونجاو دێتە کایەوە بۆ کێبرکێ لە بواری پەروەردەی دروست لە لایەن کەرتی تایبەتەوە، بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتیمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.
كتێبخانەی گشتی دامەزراوى ڕۆشنبیرى، پەروەردەیی، فێركارى و زانیارییە، خزمەتگوزارییەكانی بێبەرامبەر پێشكەش دەكات، كتێبخانەی گشتی سەنتەری فێربوون، ڕۆشنبیرى و زانیارییە، خزمەتگوزارییەكانی كتێبخانەی گشتی (پیاوان، ژنان، منداڵان، خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان، كتێبخانەی ئەلیكترۆنی و خزمەتگوزاری دیجیتاڵ لەخۆدەگرێت)، لە ڕێگەی دابینكردنی نوێترین سەرچاوە و كتێب بۆ گشت كتێبخانە گشتییەكان، لەگەڵ كردنەوەی كتێبخانە گشتی نوێ لە هەر گەڕەكێک و گوندێک بەپێی توانا.
دەستەبەرى دارایی (کفالە) لەسەر موڵکی نەگوازراوە (عقار) دادەنرێت بۆ بەرژەوەندی وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی، هەر کاتێک خوێندکار و قوتابی نەیتوانی لە خوێندن سەرکەوتوو بێت یان نەگەڕێتەوە بۆ ناوەوەى وڵات، ڕێکارى یاسایی لەسەر ئەو دەستەبەریە ئەنجامدەدرێت بۆ پاراستن و وەرگرتنەوەى مافی حکومەت.
پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی دایەنگەی ناحکومی، بە پێی ڕێنماییەکانی سیستەمی دایەنگەکان؛ لە ڕەخساندنی ژینگەی گونجاو بۆ گەشەکردن و نەشونمای دروستی منداڵان، بە جێبەجێکردنی پرۆگرامی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتیی هاوچەرخ لە بوارەکانی فێربوون، ڕۆشنبیری و کات بەسەربردن.