حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

خوێندن و ڕاهێنان

بە پێى پێویستى دام و دەزگاکانى هەرێمى کوردستان و تواناى زانکۆكانى هەرێمى کوردستان ساڵانە چەند خولێکى زمانى ئینگلیزى بە شێوەى وەزارى لە سەنتەرى زمانى زانکۆ حکومییەکان دەکرێتەوە، سەرجەم خوازیاران ئەوانەى مەرجەکانى پێشکەشکردنیان تێدایە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن لە ڕێگەى سیستەمى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بە مەبەستى بە دەستهێنانى بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى کە مەرجە بۆ وەرگرتنى بڕوانامەى ماستەر و دکتۆرا و وەرگرتنى نازناوى زانستى.
بریتییە لە لادانیی دەستەبەی (دارایی و کەسی) کە کاندید لە ماوەی خویندنەکەیدا وەك هێمای
گلدانەوە دایناوە لە بەرژەوەندی حکومەت، ئەم پرۆسەیە بۆ گشت کاندیدانی سەرکەوتوو دوای پێنج(٥) ساڵ لە خزمەتکردن ئەنجامدەدرێت دەکرێت.
وەرگرتنى مۆڵەتى كردنەوەى كۆمەڵگەی ناحکومی (ئەهلی)، ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێركردن، وێرای تواناكانی حكومەت زەمینەی گونجاو بۆ كێبڕكێ لە بواری پەروەردەی دروست دێتە كایەوە، لە لایەن كەرتی تایبەت بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەكانی پەروەردە و فێركردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.
بریتییە لە ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێركردن، وێرای تواناكانی حكومەت زەمینەی گونجاو بۆ كێبڕكێ لە بواری پەروەردەی دروست دێتە كایەوە لە لایەن كەرتی تایبەت، بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەكانی پەروەردە و فێركردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.
پێدانی پشتگیرییە بە کچ و کوڕ و خێزانی شەهیدانی سەنگەر و جینۆسایدکراوان و (زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی یان یەکێک لە منداڵەکانیان) بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە مەبەستی وەرگرتنیان لە خوێندنی (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا).