پێشکەشکردن بۆ وەرگرتنى نازناوى زانستى لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان

پێناسە
بە پێى پێویستى دام و دەزگاکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى پەروەردە هەڵگرانى بڕوانامەى (ماستەر و دکتۆرا)ى ئەکادیمى ئەوانەى بە پێى ڕێنماییەکان مەرجەکانى پێشکەشکردنیان بۆ وەرگرتنى نازناوى زانستى تێدا هەیە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن بۆ زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی/ فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان / بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (١:٤٥)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى
ڕێگای سەرەکی کەرکوک / شەقامی هادی چاوشلی
ئیمەیڵ: scientific.director@mhe-krg.org
مەرجەکان
پێویستە پێشکەشکار هەڵگرى بڕوانامەى ماستەر یان دکتۆراى ئەکادیمى بێت.
ئەگەر دەرچووى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بێت، پێویستە پێشکەشکار فەرمانى زانکۆیى بەخشینى بڕوانامەى ماستەر یان دکتۆرا پێشکەش بکات.
ئەگەر دەرچووى زانکۆکانى دەرەوەى وڵات بێت، پێویستە پێشکەشکار بڕیارى یەکسانکردنى بڕوانامەکەى پێشکەشبکات.
پێویستە پێشکەشکار بڕوانامەى پێداگۆجى وەرگرتبێت لە یەکێک لە سەنتەرەکانى ڕاهێنانى پێداگۆجى.
ئەگەر خولى ڕێگاکانى وانە وتنەوەى بە سیستەمى پێشووتر بەپێى ڕێنماییەکان ئەنجام دابێت پێویستە پێشکەشکار بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى پێشکەش بکات بەم شێوەى خوارەوە:
- بڕوانامەى سەنتەرەکانى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان کە بە سیستەمى پێشووتر دەبێت لە ئاستى (Pre-Intermediate) و لە سیستەمى نوێی (Imperial) لە ئاستى (Intermediate) بێت.
- بڕوانامەى نێودەوڵەتى توانستى زمانى ئینگلیزى وەک (IELTS, TOEFL IBT, TOEFL PBT, PTE) کە مەرجە یان لە هەرێمى کوردستان کرابێت یان لە وڵاتە ئینگلیزى زمانەکان وەک (بەریتانیا، ئەمریکا، کەنەدا، ئوستوراڵیا) و جگە لەمانە هی هەر شوێنێکى دیکە پەسەند نییە.
- نمرەى پەسەندکراوى بڕوانامە نێودەوڵەتیەکان بەم شێوەیە:
IELTS/ 5 –
- PTE/ 52
- TOEFL IBT/ 59
- TOEFL PBT/ 414
نابێت سێ ساڵ زیاتر لەسەر دەرچوونى بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى تێپەربووبێت، جا ناوخۆیى یان نێودەوڵەتى بێت.
ئەگەر بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى نێودەوڵەتى بێت، دەبێت ڕاستاندنى بۆ بکرێت لەلایەن سەنتەرەکانى زمانى ئینگلیزیى زانکۆ حکومییەکان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
فەرمانى زانکۆیى بەخشێنى بڕوانامەى ماستەر یان دکتۆرا ئەگەر پێشکەشکار دەرچووى زانکۆ ناوخۆییەکان بێت، ئەگەر پێشکەشکار دەرچووى دەرەوەى وڵات بێت، بڕیارى یەکسانکردنى بڕوانامەى ماستەر یان دکتۆرا.
بڕوانامەى پێداگۆجى بەپێى مەرج و ڕێنماییە ئاماژەپێکراوەکان.
ماوەی پێویست
ماوەی بەدەستهێنانی خزمەت لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەکیتر دەگۆڕێت، بە گوێرەی ژمارەی ئەو خزمەتخوازانەی داواکاری پێشکەش بە زانکۆکان دەکەن.
تێچوو
بێبەرامبەرە
ڕێکار و هەنگاوەکان
داواکارى وەرگرتنى نازناوى زانستى کە میلاکى یەکێک لە زانکۆ حکومیەکان یان وەزارەتى پەروەردەیە و گشت مەرجەکانى وەرگرتنى نازناوى زانستى تێدایە لە شوێنى کارکردنى داواکارى ئەنجامدنى سیمینارى وەرگرتنى نازناوى زانستى پێشکەش دەکا.
شوێنى کارکردنى سەرجەم بەراییەکانى دەنێرنە (سەرۆکایەتى زانکۆ/ نووسینگەى بەڕێز یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا) بۆ ئەوەى ووردبینی بکرێن.
دواى دڵنیابوون لەوەى سەرجەم مەرجەکانى وەرگرتنى نازناوى زانستى تێدایە، بەراییەکانى دەنێردرێت بۆ لیژنەى سیمینارى نازناوى زانستى.
دواى دەرچوون لە سیمینارى نازناوى زانستى فەرمانى زانکۆیی پێدانى نازناوى زانستى بە واژوى سەرۆکى زانکۆ بۆ دەردەکرێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-29
دوا دەستکاری
08-10-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان