خولى ڕاهێنانى پێداگۆجى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان

پێناسە
خولى ڕاهێنانى پێداگۆجى پێشکەشدەکرێت بەو بەڕێزانەى کە خوازیارى بەدەستهێنانى نازناوى زانستین دواى تەواوکردنى ماستەر یان دکتۆراى ئەکادیمى. ئەم خولە بەشداربووان ئاشنادەکات بە سیستەم و مێتۆدە سەردەمییەکانى وانەوتنەوە لە زانکۆکان وەک ئەوەى لە وڵاتە پێشکەوتووەکان پەیڕەودەکرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی/ فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان/ بەڕێوەبەرایەتى پێداگۆجى و خولەکان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (١:٤٥)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتى پێداگۆجى و خولەکان
ڕێگای سەرەکی کەرکوک / شەقامی هادی چاوشلی
ئیمەیڵ: pedagogy.mhe@mhe-krg.org
مەرجەکان
پێویستە پێشکەشکار هەڵگرى بڕوانامەى ماستەر یان دکتۆراى ئەکادیمى بێت.
ئەگەر پێشکەشکار دەرچووى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بێت، پێویستە فەرمانى زانکۆیى بەخشینى بڕوانامەى ماستەر یان دکتۆرا پێشکەشبکات.
ئەگەر پێشکەشکار دەرچووى زانکۆکانى دەرەوەى وڵات بێت، پێویستە فەرمانى وەزاریى یەکسانکردنى بڕوانامەکەى پێشکەشبکات، ئەگەر لە کاتى پێشکەشکردنى مامەڵەکان پرۆسەى یەکسانکردنى بڕوانامە تەواونەبوو، ئەوا پێویستە پێشکەشکار نوسراوێکى پشتگیرى لەلایەن (وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى/ بەڕێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان) بهێنێت وەکو بەڵگەیەک کە مامەڵەى یەکسانکردنى بڕوانامەکە لە پرۆسەى یەکسانکردندایە، بە مەرجى ئەوەى کە ئەکادیمى بێت. هەروەها، ئەگەر تا کۆتاییهاتنى خولى ڕاهێنانی پێداگۆجى فەرمانى یەکسانکردنى بڕوانامەکەى پێشکەشنەکرد، ئەوا بڕوانامەى خولى ڕاهێنانى پێداگۆجى پێنابەخشرێت تاوەکو پرۆسەى یەکسانکردنەکە تەواودەبێت.
بڕوانامەى پیشەیى رێگەپێدراوە نیە بۆ بەشداریکردن لە خولى ڕاهێنانى پێداگۆجى.
پێویستە پێشکەشکار بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى پێشکەشبکات بەم شێوەى خوارەوە:
- بڕوانامەى سەنتەرەکانى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کە بە سیستەمى پێشووتر دەبێت لە ئاستى (Pre-Intermediate) و لە سیستەمى نوێی (Imperial) لە ئاستى (Intermediate) بێت و پێویست بە ڕاستاندن ناکات.
- بڕوانامەى نێودەوڵەتى توانستى زمانى ئینگلیزى وەک (IELTS, TOEFL IBT, TOEFL PBT, PTE) کە مەرجە یان لە هەرێمى کوردستان کرابێت یان لە وڵاتە ئینگلیزى زمانەکان وەک (بەریتانیا، ئەمریکا، کەنەدا، ئوستوراڵیا) و جگە لەمانە هی هەر شوێنێکى دیکە پەسەندنییە.
- نمرەى پەسەندکراوى بڕوانامە نێودەوڵەتیەکان بەم شێوەیە:
- IELTS/ 5
- PTE/ 52
- TOEFL IBT/ 59
- TOEFL PBT/ 414
نابێت سێ ساڵ زیاتر لەسەر دەرچوونى بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى تێپەربووبێت، جا ناوخۆیى یان نێودەوڵەتى بێت.
ئەگەر بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى نێودەوڵەتى بێت، دەبێت ڕاستاندنى بۆ بکرێت لەلایەن سەنتەرەکانى زمانى ئینگلیزیى زانکۆ حکومییەکان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
فەرمانى زانکۆیى بەخشینى بڕوانامەى ماستەر یان دکتۆرا ئەگەر پێشکەشکار دەرچووى زانکۆ ناوخۆییەکان بێت.
فەرمانى وەزاریى یەکسانکردنى بڕوانامەکەى، ئەگەر پێشکەشکار دەرچووى زانکۆکانى دەرەوەى وڵات بێت.
بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزى بەپێى مەرج و ڕێنماییە ئاماژەپێکراوەکان.
ماوەی پێویست
خولى ڕاهێنانى پێداگۆجى ماوەى شەش مانگ دەخایەنێت.
تێچوو
لە زانکۆ حکومیەکان: ٥٠٠,٠٠٠ پێنج سەد هەزار دینارى عێراقى.
لە زانکۆ تایبەتەکان: ٧٥٠,٠٠٠ حەوت سەد و پەنجا هەزار دینارى عێراقى.
ڕێکار و هەنگاوەکان
لە کاتى ڕاگەیاندنى خولى ڕاهێنانى پێداگۆجى لەلایەن سەنتەرێکى هەر زانکۆیەک، پێشکەشکار بەڵگەنامەکانى پێشکەشی سەنتەرى مەبەست دەکات بەپێى ڕێنمایى و مەرجە ئاماژەپێدراوەکان.
سەنتەرەکان سەرجەم بەراییەکان دەنێرنە (وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى/ فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان/ بەڕێوەبەرایەتى پێداگۆجى و خولەکان)، بەمەبەستی وردبینیکردن.
دواى دڵنیابوون لەوەى سەرجەم پرۆسەکە بەگوێرەى ڕێنمایى و ڕێکارەکان بەڕێوەچووە، ڕەزامەندى دەدرێتە سەنتەر بۆ ئەوەى خولەکە دەستپێبکات.
دواى ئەوەى بەشداربوو شەش مانگ خولەکە وەردەگرێت و هەموو قۆناغەکان بەسەرکەوتوویى دەبڕیت و دواى هەڵسەنگاندن کۆتایى، بڕوانامەى خولى ڕاهێنانى پێداگۆجى دەبەخشرێتە بەشداربوو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOHE-28
دوا دەستکاری
06-10-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان