حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
682
خزمەت

خوێندن و ڕاهێنان

پیشکەشکردنی هاوکارییە بە قوتابی و خوێندکاران و دەرچووانی ساڵانی پێشوو لە پلاندانان بۆ ڕێڕەوی پیشەیی و دۆزینەوەی ئاسۆی پیشەیی باشتر، لەکاتی خوێندنی زانکۆ و دوای تەواوکردنی خوێندن.
چالاكییەكانی بریتییە لە مەشقکردن، ڕاهێنان، وۆرکشۆپ، سیمینار، خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری پیشەیی، دروستكردن و چۆنیەتی ئامادەكردنی سیڤی CV، پێشکەشکردنی هاوکاری و ئامۆژگاری لەپێناو بەرزكردنەوەی توانستی قوتابی و دەرچووان، رێكخستنی پێشانگەی كار بۆ دروستی كردنی تۆڕی پەیوەندی قوتابییان و دەرچوانی پێشوو و خاوەنكاران، بە مەبەستی دۆزینەوەی هەلی کار.
یەکسانکردنی بڕوانامەکان بریتیە لە هەڵسەنگاندن و هاوتاکردن لە ڕووی جۆرێتی و پسپۆری و یەکەکانی خوێندنی ئەو بڕوانامانەی کە لەدەرەوەی عێراق لە دوای خوێندنی ئامادەیی بەدەستهاتوون (دبلۆم، بەکالۆریۆس، دبلۆمى یەک ساڵە و دوو ساڵە، ماستەر، دکتۆرا). هەڵگرانی بڕوانامەکانی دەرەوە کە دەیانەوێت کار بە بڕوانامەکانیان بکەن یان درێژە بەخوێندن لە هەرێمی کوردستان-عێراق بدەن، پێویستە بڕوانامەکانیان هاوتا بکرێتە ئاستى بڕوانامەیەکى زانکۆ یاخود پەیمانگاکانى هەرێمى کوردستان.
خولى ڕاهێنانى پێداگۆجى پێشکەشدەکرێت بەو بەڕێزانەى کە خوازیارى بەدەستهێنانى نازناوى زانستین دواى تەواوکردنى ماستەر یان دکتۆراى ئەکادیمى. ئەم خولە بەشداربووان ئاشنادەکات بە سیستەم و مێتۆدە سەردەمییەکانى وانەوتنەوە لە زانکۆکان وەک ئەوەى لە وڵاتە پێشکەوتووەکان پەیڕەودەکرێت.
ئامادەکردنى لیستى زانکۆ باوەڕپیکراوەکانى دەرەوەى وڵات بە مەبەستى خوێندنى ( بەکالۆریۆس، ماستەر، دبلۆمى یەکساڵە و دووساڵە، دکتۆرا)، کە ساڵانە ئەپدەیتدەکرێتەوە و بە پێى ئەم لیستە خوێندکار دەتوانێت زانکۆ بۆ خوێندن هەڵبژێرێت .
ڕاستاندنی (صحة الصدور) بڕوانامەى دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگا حكومییه‌كان بۆ خاوەن بڕوانامەی دكتۆرا و ماسته‌ر و دبلۆمی باڵا و به‌كالۆریۆس و دبلۆم، کە لەلایەن دەزگا و فەرمانگەیەکی حکومی یان کەرتی تایبەت داوا بکرێت، بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕاست و دروستی بڕوانامەی فەرمانبەرەکانیان.
بە پێى پێویستى دام و دەزگاکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى پەروەردە هەڵگرانى بڕوانامەى (ماستەر و دکتۆرا)ى ئەکادیمى ئەوانەى بە پێى ڕێنماییەکان مەرجەکانى پێشکەشکردنیان بۆ وەرگرتنى نازناوى زانستى تێدا هەیە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن بۆ زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان.