باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا و کۆمەڵگا ناحکومییەکان دوای تێپەربوونی (٤) چوار ساڵ دەوامکردنی کرداری (فعلی)، مافی گۆڕینی مۆڵەتیان بۆ سەر ناوی کەسێکی تری سروشتی یاخود مەعنەوی هەیە، یاخوی دوای کۆچی دوایی خاوەن مۆڵەتەکە.
مۆڵەت و ڕێگاپێدان
بریتییە لە پێدانى مۆڵەتى بیری قووڵ بۆ زەوى کشتوکاڵ و پیشەسازى و خواردنەوە بۆ گشت هاوڵاتیان لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆییەکان، بەمەبەستى هەڵکەندنى بیرى قووڵ.
ئهم خزمهتە پێشکهشدهکرێت بۆ ههموو بنکە گەشتیارییەکانی ههرێمی کوردستان (هۆتێل، مۆتێل، ئەپارتمێنتی ڕاخراوی، گوندی گەشتیاری، کۆمەڵگای گەشتیاری، ڕێستورانت، کافێتریا، خواردەمەنی خێرا، شاری یاری، هۆڵی ئاهەنگێڕانی خێزانی، یانەی شەوانەی کۆمەڵایەتی، فرۆشگای (مەی فرۆشتن)، نووسینگە و کۆمپانیای فرۆشتنی مەی بە کۆ، مەساج لە ناو هۆتێل، ڕێستورانت و باڕ لە دەرەوەی هۆتێل، سینەما، (ئاهەنگ)ی تایبەت لە هۆتێل، (ئاهەنگ)ی تایبەت لە ڕێستورانت و باڕ).
بریتییە لە نوێكردنەوەی مۆڵەت بۆ باخچەی منداڵان و قوتابخانەى بنەڕەتى و ئامادەیی ئەکادیمى و پیشەیى و پەیمانگا کۆمەڵگا ناحکومییەکان، كە ساڵی دووەمی بێت و ساڵێک بەسەر وەرگرتنی مۆڵەت تێپەڕ بوو بێت، پێویستە بۆ ساڵی دووەم مۆڵەت تازە بكاتەوە، پاشان پێویستە (٢) دوو ساڵ جارێک مۆڵەتەكە نوێ بكاتەوە.
مۆڵەت بە یانە وەرزشییەكانی هەرێمی كوردستان دەدرێت، بە مەبەستی ئەنجامدانی چاڵاكی وەرزشی دوای پێشكەشكردنی داواكاری لەگەڵ سەرجەم پێداویستییەكان.
هەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری گەورە مافی گۆڕینی عارەبانەکەی هەیە لە فلاتەوە بۆ تانکی، یان لە فلاتەوە بۆ قەلاب یاخود هەر جۆرە عارەبانەیەکی تر بۆ بەکارهێنانی، بە مەبەستی کارکردن.
پێدانی مۆڵەتی بەخێوکەرییە بۆ فهرمانبهرى داواکار، کە کەسی پلە یەکی خێزانەکەی نەخۆشە یان خاوهن پێداويستى تايبهتە توانای کارکردنيان نيیه پێویستیان بە بەخێوکەر هەیە.
پێدانی مۆڵەتی کار بە کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری دانانی سیستەمی غاز (LPG) بۆ ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان.
هەر پەیمانگایەکی فێرکردنى پیشەیی ناحکومی کە تایبەتن بە فێرکردنى زمانى بيانى و پیشەی جۆراوجۆر و خولی بەهێزکردنی بابەتى خوێندن، پێویستە (٢) دوو ساڵ جارێک مۆڵەتەکەی نوێ بکاتەوە.
دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی کانگاکان (تێکەڵە، چەو و لم، بەردی مەرمەر، بەردی مۆزاييک، خۆڵ، خۆڵى كەرپوچ، سەرەبەرد، بەردى بيناسازى، لمی باخچە و گەچ). واتا پاش ئەوەی لیژنەیەک لەناو بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی کانزایی / بەڕێوەبەرایەتی کانە بەردەکان هەڵدەبژێردرێت، بە مەبەستى سەردان بۆ شوێنی کانگاکە پاش هەموو پێزانین و ڕێنماییەکانی وەبەرهێنانی کانزایی بڕیاری مۆڵەت پێدان دەدرێت، یاخود پاش ئەوەی کانگاکە بەرهەمهێن دەبێت بڕیاری نوێکردنەوە دەدرێت، بۆ جێبەجێكردنى ياساى وەبەرهێنانى كانزايی و ڕێگرى بە كاركردن بە شێوەى سەرپێچى لە لايەن هاوڵاتيان.