مۆڵەت و ڕێگاپێدان

ئه‌م خزمه‌تە پێشکه‌ش ده‌کرێت بۆ هه‌موو بنکە گەشتیارییەکانی هه‌رێمی کوردستان (هۆتێل٬ مۆتێل٬ ئەپارتمێنتی ڕاخراو٬ گوندی گەشتیاری٬ کۆمەڵگای گەشتیاری٬ ڕێستورانت٬ کافێتریا٬ خواردەمەنی خێرا٬ شاری یاری٬ هۆڵی ئاهەنگگێڕانی خێزانی٬ یانەی شەوانی کۆمەڵایەتی٬ فرۆشگای مەی فرۆشتن٬ نووسینگە و کۆمپانیای فرۆشتنی مەی بە کۆ٬ مەساج لە ناو هۆتێل٬ ڕێستورانت و باڕ لە دەرەوەی هۆتێل٬ سینەما٬ ئاهەنگی تایبەت لە هۆتێل٬ ئاهەنگی تایبەت لە ڕێستۆرانت و باڕ) پێش ده‌ستبەکاربوون.
ڕووخاندن بەشێکە ‌له ‌خزمه‌تگوزاری ڕێپێدانى بیناکردن. لە ڕێگای ئەم خزمەتەوە خزمەتخوازان دەتوانن خانوو و باڵەخانە کۆن و نالەبارەکان بڕوخێنن بۆ ئەوەى سەرلەنوێ پڕۆژەى نوێى لەسەر دروست بکەن.


نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی کە خزمەت بە هاوڵاتیان دەکەن، وەک (شوێنە گشتییەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنەکانی خواردن و خواردنەوە، هۆڵەکانی لەشجوانی و سینەما و گەرماو) و نوێکردنەوەی مۆڵەتەکە بە شێوەی ساڵانەیە.
بریتییە لە ڕەخساندنی بواری نوێی زیاتر بۆ پەروەردە و فێركردن، وێرای تواناكانی حكومەت زەمینەی گونجاو بۆ كێبڕكێ لە بواری پەروەردەی دروست دێتە كایەوە لە لایەن كەرتی تایبەت، بە مەبەستی هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنانی نیشتیمانی و بیانی لە هەرێمدا لە بوارەكانی پەروەردە و فێركردن لە چوارچێوەی بەرنامە و سیستەمی مۆدێرن.
بریتییە لە کارە میدیاییە ڕادیۆ و سەتەلایت و تەلەڤزیۆنەکان کە لە هەرێمی کوردستان بە ئەنجام دەگەیەنرێت و لە ڕێگەی مۆڵەتی کارکردن لەو بوارانەدا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن.