مۆڵەت و ڕێگاپێدان

ژمارەی یەکەی بێ هاوتا (UEN) ناسێنەرێکی تایبەتی (١٤) ژمارەییە، دەدرێت بە هەموو کۆمپانیا و چاڵاکییەکی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان، دەبێتە پێناسی دیجیتاڵى بۆ ڕێکار و کارەکانیان.
ڕێگەدان بە هاوردەکردنى پێداویستییەکانى پڕۆژەکانى ماسی کە لە ناوخۆ دەست ناکەوێت بۆ بەردەوامیدان بە کارکردنیان، و ڕێگەدان بە هێنانى هاوردەکردنى گۆشت و بەروبوومى سامانى ماسی، چونکە بەرهەمى ناوخۆ بەشی پێویستى هاوڵاتییان ناکات.
پێدانی مۆڵه‌تی كاركردن بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ بواری دڵنیایی كاربكه‌ن له‌ بواره‌كانی دڵنیایی (دڵنیایی گشتی) دڵنیایی له‌سه‌ر موڵک و ماڵی هاوڵاتییان و له‌سه‌ر باڵاخانه‌كان و بیمه‌ی ته‌ندروستی و دڵنیایی ئیلزامیی ئۆتۆمبێل.
پێدانى مۆڵەت بە هاوڵاتى بۆ مەبەستى دروستکردنى بنیشت لە داری قەزوان، ئەم مۆڵەتە دەدرێت بەو گوندنشینانەى کار و پیشەی تایبەتی خۆیانە و شارەزان، بە تایبەتى لەو ناوچانەى دار قەزوانى تێدا ڕواوە. ئەم مۆڵەتە وەرزییە، ساڵانە بە پێى هەڵسەنگاندنى بارودۆخى دارەکان، بڕیار لەسەر نوێکردنەوەى مۆڵەتەکان دەدرێت.