پێدانی مۆڵەت بۆ کردنەوەی دوکانی ترشیات

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ئەو دوکانە ترشیاتانەی، کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتووەتە ناوچە میلییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
تەمەنی لە هەژدە (١٨) ساڵ کەمتر نەبێت و لێهاتوویی یاسایی هەبێت جگە لەوانەی، کە ڕێنماییەکی تایبەتیان هەیە.
شوێنی دوکانی ترشیاتەکە پێویستە لە سنووری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکە بێت، کە داوای مۆڵەتەکەی لێ دەکات.
پێویستە پیشەوەر سەرەتا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ناوە بازرگانییەکەی تۆمارکردبێت.
هێنانی لارینەبوون و ئەستۆپاکی لە (بەرگری شارستانی، وەزارەتی تەندروستی، ئاسایشی ناوچەکە، بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەت، وەزارەتی شارەوانی).
ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێ بکرێتەوە.
پێویستە خاوەنکار پابەند بێت بە هەبوونی شوێنە بازرگانییەکەی و نووسینی هەمان ئەو ناوە بازرگانییەی، کە تۆماری کردووە لەسەر تابلۆی شوێنی کارەکەی بە مەرجێک تابلۆکەی ناوە بازرگانییەکەی بە زمانی کوردی بنووسرێت، ئەگەر لە پاڵ زمانی کوردی زمانێکی تر بنووسرێت پێویستە قەبارەی نووسینەکە هاوشێوەی کوردی یان بچووکتر بێت.
پێویستە لە شوێنی کار کامێرای چاودێری و سەلەی خۆڵ و خاشاک (زبڵدان) هەبێت پابەند بێت بە پاک و خاوێنی شوێنەکە.
خاوەنکار پێویستە نرخی خواردن و خواردنەوەکان هەڵبواسێت یاخود مینوی هەبێت بە زمانی کوردی.
خزمکەتخواز خۆی یان بریکارەکەی ئامادە بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
داواکارییەک بە نووسین ئاڕاستەی قائیمقامیەت کرابێت، بۆ مەبەستی پێدانی مۆڵەت.
کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگ لە ڕەگەزنامە، پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری و دوو (٢) وێنەی کەسی.
نووسراوی ناوە بازرگانییە تۆمارکراوەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
گەڕانەوەی سەرجەم ئەو ڕەزامەندیانەی لە فۆڕمی لارینەبووی (بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی تەندروستی، ئاسایشی ناوچە، وەزارەتی شارەوانی).
ماوەی پێویست
لە قائیمقامیەت سێ (٣) ڕۆژی پێویستە، بەڵام ڕەزامەندی لایەنەکانیتر دەگەڕێتەوە سەر لایەنەکان.
تێچوو
بۆ مۆڵەت هێنانی دوو (٢) پوولی دارایی.
بۆ داواکاری یەک (١) پوول.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز پێویستە ناوی بازرگانییەکەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی تۆمارکردبێت.
نووسراوی تۆمارکردنی ناوە بازرگانییەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکان وەردەگرێت و سەردانی قائیمقامیەتی سنووری شوێنی دوکانی ترشیاتەکەی دەکات.
سەردانی بەشی وەرگرتە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی وەرگرتە.
سەردانی بەشی مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوی خزمەتخواز لە تیانووس (سجل) و پشکنین و دیاریکردنی ڕۆژی پشکنین بۆ بۆ دوکانی ترشیاتەکە.
خزمەتخواز سەردانی سکاڵانووس (عریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی فۆڕمی داواکاری پشکنینی شوێنی کارەکەی.
لە ڕۆژی پشکنین دوای ئەنجامدانی پشکنین و پابەندبوون بە سەرجەم مەرجەکان فۆڕمی لارینەبوونی سەرەتایی پێدەدرێت.
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرجەم ئەو لایەنانەی، کە لە فۆرمی لارینەبوونی سەرەتایی ئاماژەی پێکراوە خزمەتخواز دووبارە سەردانی قائیمقامیەت دەکاتەوە لە بەشی مۆڵەتدان، بە مەبەستی پێشکەشکردنی فۆڕمی لارینەبوون و لە هەمان ژوور مۆڵەتی دوکانی ترشیاتەکەی وەردەگرێتەوە و مامەڵەکەی کۆتایی دێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-B32
دوا دەستکاری
23-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان