مۆڵەت و ڕێگاپێدان

خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بە سیستەمی (WIFI) کە بەردەستە لە هەرێمی کوردستان، لە لایەن (٢٠) بیست کۆمپانیای مۆڵەت پێدراو لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە، پێشکەش بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
خزمەتێکە لە لایەن بەڕێوبەرایەتیی شوێنەوار بە هاوڵاتیان دەدرێت، بۆ کردنەوەی مۆزەخانەی تایبەت بە کەلەپووری ناوچەکە، بە مەبەستی پاراستن و پەرەپێدانی کەلەپوری و ناساندنی مێژوو و کەلەپوری گەلەکەمان بە نەوەی داهاتوو.
بریتییە لە پێدانی هۆڵ بۆ ئەنجامدانی هەموو جۆرە چاڵاکییەکی (ڕۆشنبیری، هونەری، کۆبوونەوە، بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی حکومی و مەڕاسیمی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەروەها بۆ ئەنجامدانی هەموو چاڵاکییەکی کولتووری یان سیاسی).
بریتیيە لە پێشکەشکردنى ئاسانکارى بۆ هەناردەکردنى ئەو ئاژەڵ و ڕووەک و باڵندانەی ڕێگەیان پێدەدرێت بەپێى ڕێکەوتننامەى سایتس، لە هەمان کاتدا ئەو ئاژەڵ و ڕووەک و باڵندانەی، کە هاوردە دەکرێن بۆ بەخێوکردن و پەروەردەكردنیان لە ماڵان، پێویستە ئەو ئاژەڵ و باڵندانە بڕوانامەی سايتسيان هەبێت.