حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاری تەواو وەربگرە سەربارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشییان دەکات.
671
خزمەت

مۆڵەت و ڕێگاپێدان

پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بە دوکانی وشکە، کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتووەتە ناوچە میلییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
رێگەپێدان بەهاوردەکردنى بەروبوومەکانى سامانى ئاژەڵ و پێداویستى ى کەرەستەکان بۆ پڕۆژەکان وەک (ئالیک، جوجک، ئاژەڵ، هێلکەى تروکاندن، پێداویستیەکانى هۆڵەکانى بەخێوکردن، گۆشتى مریشک، گۆشتى سوور، هێلکەى خواردن، ئاژەڵى زیندوو، دروست کراوەکان، شیرەمەنیەکان)
پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ئەو بەرگدرووانەی، کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتووەتە ناوچە میلییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
پێشکەش کردنی ڕاوسەرنج بۆ پێدانی مۆڵەت لەسەر هاوردەکردنی ماددەی کیمیاوی به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی ستۆكهۆڵم ورۆتردام و بازل (ئۆرگانیک و نا ئۆرگانیک) بۆ دڵنیابوون لەوەی كە ئەم ماددانە ژینگە دۆستن.
پێدانى مۆڵەت بە هاوڵاتى بۆ مەبەستى دروستکردنى بنیشت لە داری قەزوان، ئەم مۆڵەتە دەدرێت بەو گوندنشینانەى کار و پیشەی تایبەتی خۆیانە و شارەزان، بە تایبەتى لەو ناوچانەى دار قەزوانى تێدا ڕواوە. ئەم مۆڵەتە وەرزییە، ساڵانە بە پێى هەڵسەنگاندنى بارودۆخى دارەکان، بڕیار لەسەر نوێکردنەوەى مۆڵەتەکان دەدرێت.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ کارگەی پلاستیک کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتوەتە ناوچە میلییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.