پێدانی مۆڵەتی ماڵی بەساڵاچووان بۆ کەرتی تایبەت و خێرخوازی

پێناسە
پێشكەشكردنی چاودێریی كۆمەڵایەتی و تەندروستی دەرونی بەسەربردنی كات بۆ بەساڵاچووان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بەشی پلان و بەدواداچوون

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی/ هەولێر
هەولێر / شەقامی (٦٠)م / بەرامبەر نەخۆشخانەی پار
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی / سلێمانی
سلێمانی / گردی جۆگە / پشت پاڕگی دایک
0533230322 - 05332300318
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی / دهۆک
دهۆک / گرێ باصێ / بەرامبەر هولا محمد عارفێ جزیرى
مەرجەکان
عێراقی بێت و دانیشتووی هەرێم بێت.
ڕەزامەندی دەزگا پەیوەندیدارەكان، (وەزارەتی تەندروستی، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، لارینەبوونی ئاسایش و بەڵگەی تاوان، بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کارمەندانی ماڵ، ڕەزامەندیی بەرگری شارستانی).
پێشكەشكردنی داواكاری لە لایەن ئەو كەس و لایەنانەی، كە خوازیارن ماڵێک بۆ بەساڵاچووان بكەنەوە بەشێوەی كەرتی تایبەت، یاخود بەشێوەی خێرخوازی.
داواكار پێویستە بەڵێننامەیەک پڕبكاتەوە، كە پابەندە بە هەموو یاسا و ڕێنمایەكانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پێشکەشکردنی داواکاری.
وێنەیەک لە ناسنامەی باری شارستانی.
سێ (٣) وێنەی كەسی.
ئەستۆپاكی بیسەلمێنێت، کە سزانەدراوە لە بەڵگەی تاوان.
وێنەی مۆڵەتی تەندروستی.
گرێبەستی بەكرێگرتنی بینا، ئەگەر بیناكە كرێ بوو، یان وێنەیەک لە موڵكداری، ئەگەر بیناكە موڵكی داواكار بوو.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ سێ (٣) مانگ.
تێچوو
بەپێی پەیڕەوی ژمارە (٢)ی ساڵی (٢٠١٣)، وەرگرتنی ڕسومات بە بڕی (٢٥٠,٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار بۆ پێدانی مۆڵەتی كردنەوەی ماڵی بەساڵاچووانی تایبەت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشكەشكردنی داواكاری لە لایەن ئەو كەس و لایەنانەی بۆ بەشی پلان و بەدواداچوون لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی.
ڕەزامەندی داواكارییەكە دەدرێتە لیژنەی تایبەتمەند سەردانی بیناكە دەكات و كەشفی یەكەمی بۆ دەكەن و ڕاپۆرت دەدرێتە بەڕێوەبەری گشتی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەری گشتی.
نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و بەڵگەی تاوان بۆ هێنانی بەڵگەنامەی بێ تاوانی و لارینەبوونیی ئاسایش.
وەرگرتنی مۆڵەتی تەندروستی و وێنەیەک لە بەڵگەنامەی تەندروستی بۆ كارمەندانی ناو ماڵەکە.
لاری نەبوونی دەزگا پەیوەندیدارەكان، (دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کارمەندانی ماڵ، ڕەزامەندیی بەرگریی شارستانی).
ڕاسپاردە دەدرێتە پێشكەشكار و دوای تەواوكردنی ڕێكارەكان و جێبەجێكردنی ڕاسپاردەكان كەشفی دووەمی بۆ دەكرێت.
داواكار پێویستە بەڵێننامەیەک پڕبكاتەوە، كە پابەندە بە هەموو یاسا و ڕێنمایەكانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.
گرێبەستی بەكرێگرتنی بینا، ئەگەر بیناكە كرێ بوو، یان وێنەیەک لە موڵكداری، ئەگەر بیناكە موڵكی داواكار بوو.
بەشی پلان ئاڕاستەی بەڕێوەبەری گشتی دەكات بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی و دەركردنی فەرمان بۆ پێدانی مۆڵەت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOLSA-25
دوا دەستکاری21-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.