حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
675
خزمەت

مۆڵەت و ڕێگاپێدان

پێدانى مۆڵەتى دروستکردنى ڕەژووە لە هەرێمى کوردستان، بە خاوەن باخ و کارگەکانى دروستکردنى ڕەژوو (مۆڵەت پێدراو بێت لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانى پیشەسازى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێم). ئەم مۆڵەتە کاتییە (ساڵانەیە)، مەبەست لێی سنووردارکردنى دروستکردنى ڕەژووە، بە ئامانجى پاراستنى دارستانەکان.
پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پیشەییە بۆ پیشەی کتێبخانەکان، کە هاوڵاتیان دەتوانن مۆڵەتی کارکردن بەدەستبهێنن ئەم مۆڵەتەش دەتوانرێت نوێبکرێتەوە لە یەک (١) بۆ سێ (٣) ساڵ.
ئەم خزمەتگوزارییە بریتییە لە پێدانی مۆڵەتی دروستکردنی هەنگەڵان بەو کەسانەی هەنگەوانن، لەپێناو بەرەو پێشبردنی ئەم بوارە و دواجار زیادکردنی بەرهەمەکانی مێش هەنگوین و دۆزینەوەی هەلی کار.