بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی

بریتییه‌ له‌ تۆمارکردنی ناوی هاوڵاتیان له‌ پسووله‌ی خۆراک. وه‌ک (له‌دایکبوون، هاوسه‌رگیری، گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات)، له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه‌ی ناوی مردووان و گواستنه‌وه‌ی پسووله‌ی خۆراک له‌ نێوان شاره‌کان و بریکاره‌کانی خۆراک.
پێدانی مۆڵه‌تە بۆ هاورده‌کردنی گشت که‌لوپه‌لێک له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
گواستنەوەی خاوەنداریەتی بریکاری ئارد یان خۆراک لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بە ڕەزامەندی هەردوو لایەن، یان لە کاتی کۆچی دوایی (وەفاتی) کەسی بریکار بۆ هاوسەرەکەی، بۆ یەکێک لە منداڵەکانی یاخود هەر کەسێکی تر بە ڕەزامەندی هەموو میراتگرەکانی.
وەرگرتنی که‌لوپه‌لی خۆراک و ئاردە له‌ ڕێگەی بریکاره‌کانی ئارد و خۆراک لە سەرجەم شار، شارۆچکە و شارەدێکان لە هەرێمی کوردستان.
بریتییه‌ له‌ وه‌رگرتنی به‌رهه‌می گەنمی جوتیاران، بۆ مه‌به‌ستی پاڵپشتیکردنی جوتیاران. ئه‌و بڕە پاره‌یه‌ی بۆ جوتیاران خه‌رجده‌کرێت له‌ نه‌فه‌قه‌ی حاکمەی‌ عێراق ده‌رده‌چێت، کە تیایدا به‌شی هه‌رێمی کوردستان دیاریکراوه‌. شێوازی وه‌رگرتن به‌پێی پلانی ساڵانه‌ی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانه‌وێله‌ی به‌غداد دیاریدەکرێت.