پێناسە
بریتییه‌ له‌ تۆمارکردنی ناوی هاووڵاتیان له‌ پسوله‌ی خۆراک. وه‌ک (له‌ دایکبوون، هاوسه‌رگیری، گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات)، له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه‌ی ناوی مردووان و گواستنه‌وه‌ی پسوله‌ی خۆراک له‌ نێوان شاره‌کان و بریکاره‌کانی خۆراک.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی / بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی / بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسولەی خۆراک
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسولەی خۆراک

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕێكسختنی پسوله‌ی خۆراک / هه‌ولێر
هه‌ولێر/ ته‌یراوه‌/ شه‌قامی پزیشكان (٣٠) مه‌تری به‌رامبه‌ر گازینۆی عه‌نته‌ر.
ئیمەیڵ:- Tamwen-hawler@yahoo.com
07504771985
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی ڕێكسختنی پسوله‌ی خۆراک / سلێمانی
سلێمانی/ هه‌واری شار نزیک مه‌یدانی داره‌ كۆنه‌كان
ئیمەیڵ:- b.pswlayxorak@yahoo.com
07703559922
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕێكسختنی پسوله‌ی خۆراک / دهۆک
دهۆک/ شه‌قامی ئامه به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئیمەیڵ:- Alkadi196844@yahoo.com
07504508321
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێت.
بۆ منداڵی تازه‌ له‌دایکبوو، پێویستە ناسنامەی هەبێت.
به‌ پێی گرێبه‌ستی هاوسه‌ری و ناسنامه‌ی هه‌ردووک (ژن و مێرد) له‌گه‌ڵ ناویان له‌ پسوله‌ی خۆراکی ماڵی باوکیان هه‌بێ. ئەگەر ناویان نەبێت پێویستە ڕەزامەندی لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی بێنێت.
بۆ گۆڕینی ناوی ئەندامانی خێزان پێویستە نووسراوی دادگا لەگەڵ خۆی بهێنێت.
لە کاتی مردنی سەرۆک خێزان، کەسی دووەم دەبێتە سەرۆک خێزان، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە بەڵگەنامەی کۆچی دوایی سەرۆک خێزان بهێنرێت.
ڕاستکردنەوەی ناو به‌ پێی ناسنامه‌ یان نووسراوی دادگا.
هه‌ڵگرتنی حه‌جب (رفع الحجب) بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ داهاتیان به‌رزه‌ (دخل العالی)، هەروەها بۆ خاوه‌ن کۆمپانیا، کارگه‌ و کارخانه‌کان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامه‌ی باری شارستانی.
ناسنامەی منداڵی تازه‌ له‌دایکبوو و پسولەی خۆراکی خێزان.
بۆ تۆمارکردنی هاوسه‌رگیری: گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری، ناسنامەی ژن و مێرد لەگەڵ پسولەی خۆراکی خانەوادەکانیان‌.
بۆ سڕینه‌وه‌ی ناو: به‌ڵگه‌نامه‌ی کۆچی دوایی (وەفاتنامە) لە دادگا بهێنرێت.
بۆ ڕاستکردنەوەی ناو: نووسراوی دادگا.
گواستنه‌وه‌ لە نێوان بریکاره‌کان: پسوله‌ی خۆراک، کارتی نیشتیمانی یاخود ناسنامه‌.
گواستنه‌وه‌ لە نێوان شاره‌کان: پشتگیری موختار، ڕه‌زامه‌ندی لیژنه‌ی ئابووری و نووسراوی پارێزگا.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٤٠) چل ڕۆژ بۆ (٥٠) پەنجا ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
- پێدانی پسوله‌ی خۆراک (١،٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- تۆمارکردنی منداڵ (١،٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- تۆمارکردنی یه‌ک نه‌فه‌ر (١،٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- له‌ جیاتی ونبوونی پسوله‌ (١،٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- گواستنه‌وه‌ له‌ ناو شار و نێوان شاره‌کان (١،٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- جیاکردنه‌وه‌ی خێزان (١،٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- گواستنه‌وه‌ له‌ بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی تر (١٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- پێدانی بریکاری نوێ (٢٥٠،٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.
- پشکنین (پێدانی - یه‌کبوونی) بریکار له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌ش (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.
- ئاڵوگۆری بریکار (٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار.
- پێدانی بریکار قه‌ره‌بوویی (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار.
- پێدانی پسوله‌ی ڕاگیراو (١،٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- گۆرینی ناوی سه‌رۆک خێزان (١،٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- ڕاگرتنی پسوله‌ی خاوه‌ن داهاته‌ به‌رزه‌کان (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.
- سڕینه‌وه‌ی ناوی دووباره‌ی تاکه‌که‌س (٣،٠٠٠) سێ هەزار دینار.
- ڕه‌وایه‌تی نیشته‌جێ (٢،٠٠٠) دوو هەزار دینار.
- وێنه‌ی تۆمار (١،٠٠٠) یەک هەزار دینار.
- سڕینه‌وه‌ی ناوی نادیاری تاکه‌که‌س (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
- فۆرمی گۆڕانکاری بریکار (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسولەی خۆراک دەکات.
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس)، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە پسولەی خۆراک.
سەردانی ژووری وردبینی کۆمپیوتەر (مۆنیتەر)، بە مەبەستی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان.
سەردانی ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی بڕینی پسولەی تایبەت بە مامەڵەکە.
دووبارە سەردانی ژووری وردبینی کۆمپیوتەر (مۆنیتەر)، بە مەبەستی پێشکەشکردن و کۆتایی هێنان بە مامەڵەکە.
دواتر بە پێی جۆری مامەڵەکەی، ئاگادار دەکرێتەوە دوای ماوەی (٤٥) چل و پێنج ڕۆژ سەردان بکاتەوە، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پسولەی خۆراک.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-19
دوا دەستکاری18-04-2022

Add new comment