پێدانی مۆڵه‌تی هاوردن

پێناسە
پێدانی مۆڵه‌تە بۆ هاورده‌کردنی گشت که‌لوپه‌لێک له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
پاکانه‌ی باجی ده‌رامه‌ت.
تۆماری کۆمپانیاکان.
دادنوس.
ڕه‌زامه‌ندی ڤێته‌رنه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی هاورده‌ ده‌که‌ن.
ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان، بۆ ئه‌وانه‌ی ئالیک و دانه‌وێڵه‌ هاورده‌ ده‌که‌ن.
ڕه‌زامه‌ندی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی، بۆ ئه‌وانه‌ی که‌لوپه‌لی پیشه‌سازی هاورده‌ ده‌که‌ن.
نووسراوی وه‌به‌رهێنان.
نووسراوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی بۆ هاورده‌کردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشکی.
نووسراوی گومرگه‌کان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پێویستە بەڵگەنامە پێویستەکان دەستنیشان بکرێن.
ماوەی پێویست
(٢) دوو ڕۆژ.
تێچوو
بڕی ڕسومات:
(٢٥٠،٠٠٠) دۆلار (١٠٥،٠٠٠) سەد و پێنج هەزار دینار.
(١،٠٠٠)ته‌ن (١٠٥،٠٠٠) سەد و پێنج هەزار دینار.
(٣،٠٠٠) کارتۆن (١٠٥،٠٠٠) سەد و پێنج هەزار دینار.
نوێ کردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ (٧٥،٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پڕکردنه‌وه‌ی فۆرم.
سەردانی کردنی ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی بڕینی پسولە.
سەردانیکردنی ژووری وردبین، بە مەبەستی وردبینیکردن.
سەردانیکردنی به‌ڕێوەبه‌ری به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی پێشانگا و خزمه‌تگوزارییه‌ بازرگانییه‌کان، بە مەبەستی په‌سه‌ندکردن.
سەردانیکردنی به‌ڕێوەبه‌ری گشتی، بە مەبەستی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی.
دانانی کات بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت.
چاپ.
وردبینی.
سەردانیکردنی به‌ڕێوەبه‌ری به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی پێشانگا و خزمه‌تگوزارییه‌ بازرگانییه‌کان، بە مەبەستی په‌راوێزکردن.
سەردانیکردنی به‌ڕێوەبه‌ری گشتی، بە مەبەستی واژۆکردنی مۆڵه‌ت.
سەردانیکردنی ژووری ده‌رچوو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-16
دوا دەستکاری17-04-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.