بەرێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم

تۆمارکردن و پێدانی ژمارە و ساڵیانەی تایبەتە بە ماتۆرسکیلەکان، بە مەبەستی ڕێکخستنیان لە شەقامەکان. بۆ ماوەی پێنج (٥) ساڵ.

گۆڕینەوەی تابلۆی ژمارە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل، ژمارەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان دەخرێتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی تر، واتا ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت به‌ هه‌مان خاسییه‌ته‌کانی ئۆتۆمبێله‌که، لەسەر داواکاری خزمەتخواز ئەم خزمەتە ئەنجام دەدرێت.
بە پیشەییکردن و ڕێکخستن و جیاکردنەوەی کاری شۆفێری تەکسییە لە هەرێمی کوردستان، لە ڕێگای دروستکردنی کارتی تایبەت بە شۆفێری، هەروەها جیاکردنەوەی تەکسی پارێزگاکان لە یەکدی، بە لێدانی لەزگەی تایبەتمەند بۆ هەر پارێزگایەک.
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ و کەپسکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە ڕووداوی هاتووچۆ، یاخود هەر هۆکارێکی تر کە مەرجەکانی توندوتۆڵی و سەلامەتیان لە دەست داوە و ناشێن بۆ لێخوڕین، لە لایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە هەڵ دەوەشێنرێنەوە.
دووباره‌ ده‌رهێنانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ونبوو یان تێكچووی نێوده‌وڵه‌تییه‌ كه‌ به‌هه‌ر هۆكارێک ونبووه‌ یان تێكچووه‌ له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی هاتوچۆ كه‌ مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ تۆماركراوه‌ به‌ هه‌مان به‌روار و ڕێكه‌وتی ده‌رچوون و كۆتایی كه‌ پێشتر تۆماركراوه.