وەرگرتنی باجی خانووبەرە ئەو باجەیە کە وەردەگیرێت لە خاوەن مولک لە بەرامبەر بە کرێدانی خانوو یان شوقە یان باڵەخانە یان دوکان، بە ڕێژەی (٪١٠) لە بەهای خەمڵێنراوی مولکەکە.
وەرگرتنی باجی لێبڕینی ڕاستەوخۆ ئەو باجەیە کە لە مووچەی کارمەندانی کەرتی گشتی و تایبەت وەردەگرێت بە شێوەیەکی مانگانە بە ڕێژەی (٪٥) بۆ ئەو کارمەندانەی مووچەکانیان لە سەروی (١،٠٠٠،٠٠٠) یەک میلیۆن دینارە.
وەرگرتنی باجی پیشە و کارە بازرگانییەکان هەموو خاوەن پیشە و چالاکییەکی بازرگانی و هەر سەرچاوەیەکی داهات کە قازانجی ساڵانەی هەبێت باج دەیگرێتەوە، پێویستە خاوەن پیشە و کاری بازرگانی ساڵانە باجی خۆیان بدەن لە پوختەی ئەو…
وەرگرتنی باجی کۆمپانیاکان بریتییە لەو باجەی کە ساڵانە دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا کاراکان لە هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیا تاک و سادەکانیشەوە، بە ڕێژەی چەسپاو کە بڕەکەی (٪١٥)یە لە کۆی پوختەی قازانج.
وەرگرتنی باجی گواستنەوەی و مولکایەتی ئەم باجەیە کە لە کاتی گواستنەوە خاوەنداریەتی مولک لە لایەنی فرۆشیار وەردەگیرێت بە گوێرەی نرخی مولکەکە کە لە لایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە خەمڵاندنی بۆ دەکرێت.
پەسەندکردنی گرێبەستەکان (گرێبەستی نێوان خاوەن مولک و کرێچی) گرێبەستێکە لە نێوان خاوەن مولک و کرێچی یان خاوەن مولک و لایەنێکی حکومی ئەنجام دەدرێت و پەسند دەکرێت، بە پێی ئەو خەمڵاندنی کە لیژنەی تایبەتمەند بڕیاری لەسەر دەدات بۆ دیاریکرنی باجی…
وەرگرتنی باج لە گەورە باجدەران وەرگرتنی باج لە گەورە باجدەران بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە دەبێت کە باجدەر خۆی پێشکەشی دەکات، هەر خۆیشی بەرپرسیارێتی ڕاستی و دروستی زانیارییەکان دەگرێتە ئەستۆ.
دوای پێشکەشکردنی…
وەرگرتنی باجی زەوی بەتاڵ ئەو باجەیە لەسەر ئەو زەوییانە وەردەگیرێت کە کەوتۆتە چوارچێوەی سنوری ئەمینداریەتی و شارەوانییەکان، لە مەڵبەندی پارێزگاکان و شارۆچکەکان و شارەدێیەکان، جا ئەگەر زەوییەکە خاوەندار بێت…
داواکردنی لێبوردنی ڕەها لە باجی دەرامەت (اعفاء المطلق) مافی وەرگرتنی لێبوردنی ڕەهایە لە باجی دەرامەت کە لە ئەستۆی کەسی فرۆشیارە لە کاتی ئەنجامی گواستنەوەی خاوەنداریەتی مولکی نیشتەجێبوون لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر، و هەر کەسێک (٥) پێنج…
داواکردنی لێبوردن لە باجی زەوی بەتاڵ وەرگرتنی لێبوردنەی باجە لەسەر زەوی بەتاڵ کە تۆمارکرابێت لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی خانووبەرە، هەموو کەسێک مافی وەرگرتنی ئەو لێبوردنەی هەیە لە زەوییەک یاخود چەند زەوییەک…