داواکردنی لێبوردن لە باجی زەویی بەتاڵ

پێناسە
وەرگرتنی لێبوردن لە باجە لەسەر زەویی بەتاڵ کە تۆمارکرابێت لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی خانووبەرە، هەموو کەسێک مافی وەرگرتنی ئەو لێبوردنەی هەیە لە زەوییەک یاخود چەند زەوییەک لە کات و شوێنی جیاوازدا تاوەکو ڕووبەری (٦٠٠)م٢ بۆ (١) یەک جار لە تەمەنیدا.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەرێوەبەرایەتییەکانی باجی خانووبەرە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى هەولێر ١
هەولێر/ پشت نەخۆشخانەی کۆماری
07504785967
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى هەولێر ٢
هەولێر/ گەڕەکی نەورۆز / بەرامبەر نەخۆشخانەی سەردەم
07504629623
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى هەولێر ٣
هەولێر/ شەقامی (١٠٠م) / بەرامبەر پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل
07504555991
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى عەنکاوە
هەولێر/ جووتسایدی عەنکاوە

07508180343
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى کۆیە
کۆیە/ پشت گەڕەکی ئازادی / سەر ڕێگای هەیبەت سوڵتان

07507234870
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى سۆران
سۆران/ گەڕەکی نەورۆز/ نزیک سەرۆکایەتیی شارەوانی

07504743420
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى سلێمانى ١
سلێمانی/ (٦٠م)/ کۆمەڵگای باجەکان

07701907078
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى سلێمانى ٢
سلێمانی/ (٦٠م) / کۆمەڵگای باجەکان


07701471995
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى هەڵەبجەى شەهید
هەڵەبجە/ گەڕەکی کانی قولتە / شەقامی ئاسنگەرەکان


07501524696
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى ڕاپەڕین
ڕانیە/ گەڕەکی نەورۆز / سەر ڕێگای چوارقوڕنە

07701989684
بەڕێوەبەرایەتیى باجى خانووبەرەى گەرمیان
شەقامی بێکەس/ نزیک مەڵبەند

07702169795
تێبینەرایەتیى باجى خانووبەرەى بەردەڕەش
بەردەڕەش

تێبینەرایەتیى باجى دەرامەت و خانووبەرەى دەربەندیخان
دەربەندیخان/ کۆمەڵگای فەرمانگەکان

07701553558
مەرجەکان
زەوییەکە تۆمارکرابێت لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی خانووبەرە.
پێویستە قەواڵەی موڵکەکە (زەوییەکە) نوێ بێت.
پێویستە قەواڵەی موڵکەکە (سند طابو) بە ناوی ئەو کەسە بێت، کە دوای لێبوردنەکە دەکات.
هەموو کەسێک مافی وەرگرتنی لێبوردن لە باجی زەویی بەتاڵی هەیە لە زەوییەک یاخوود چەند زەوییەک لە کات و شوێنی جیاوازدا تاوەکو (٦٠٠)م٢ بۆ (١) یەک جار لە تەمەنیدا.
دەکرێت لە ڕێگای بریکارەوە کارەکە ئەنجامبدرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی.
قەواڵەی موڵک (سند طابو)ی نوێ.
بریکارنامە ئەگەر خۆی ئامادە نەبێت.
ماوەی پێویست
سی (٣٠) خولەک.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی ژمارە (١٥)ی ساڵی ٢٠١٨:
(٨,٠٠٠) هەشت هەزار دینار کرێی خەمڵاندن و وردبینی و لیژنەکانی پشکنین و تانە.

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خانووبەری تایبەتمەند دەکات.
سەردانی بەشی کۆمپوتەر دەکات، بە مەبەستی زانینی زنجیرەی زەوییەکەی.
سەردانی بەشی زەوی دەکات، بە مەبەستی دیاریکردنی جۆری مامەڵەکە.
سەردانی سکاڵانووس دەکات، بە مەبەستی نووسینی داواکاریی وەرگرتنی لێبوردن.
سەردانی بەشی خەزنە دەکات، بە مەبەستی دانی پارەی دیاریکراو و وەرگرتنی پسوولەکە.
سەردانی بەشی هاتوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی داواکارییەکەی.
سەردانی بەشی زەوی دەکات، بە مەبەستی نووسینی زنجیرەی زەوییەکە لەسەر داواکارییەکەی.
سەردانی بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی پەنجەمۆری خزمەتخواز.
سەردانی بەشی زەوی دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی داواکاری لێبوردنەکە لە تۆماری( ٥آ).
سەردانی بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی لەسەر مامەڵەی لێبوردنەکە و کۆتایی مامەڵەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-16
دوا دەستکاری24-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.