پێناسە
ئەو باجەیە کە وەردەگیرێت لە خاوەن مولک لە بەرامبەر بە کرێدانی خانوو یان شوقە یان باڵەخانە یان دوکان، بە ڕێژەی (٪١٠) لە بەهای خەمڵێنراوی مولکەکە.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی دارایی و ئابووری / بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرى / بەڕێوەبەرایەتی باجی خانوبەرە
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەرێوەبەرایەتییەکانی باجی خانووبەرە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى هەولێر ١
هەولێر/ پشت نەخۆشخانەی کۆماریی
07504785967
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى هەولێر ٢
هەولێر/ گەڕەکی نەورۆز بەرامبەر نەخۆشخانەی سەردەم
07504629623
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى هەولێر ٣
هەولێر/ شەقامی (١٠٠م) بەرامبەر پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل
07504555991
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى عەنکاوە
هەولێر/ جووت سایدی عەنکاوە

07508180343
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى کۆیە
کۆیە/ پشت گەڕەکی ئازادی سەر ڕێگای هەیبەت سوڵتان

07507234870
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى سۆران
سۆران/ گەڕەکی نەورۆز/ نزیک سەرۆکایەتی شارەوانی

07504743420
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى سلێمانى ١
سلێمانی/ (٦٠م) کۆمەڵگای باجەکان

07701907078
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى سلێمانى ٢
سلێمانی/ (٦٠م) کۆمەڵگای باجەکان


07701471995
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى هەڵەبجەى شەهید
هەڵەبجە/ گەڕەکی کانی قولتە شەقامی ئاسنگەرەکان


07501524696
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى ڕاپەرین
ڕانیە/ گەڕەکی نەورۆز سەر ڕێگای چوارقورنە

07701989684
بەڕێوەبەرایەتى باجى خانوبەرەى گەرمیان
شەقامی بێکەس/ نزیک مەڵبەند

07702169795
تێبینەرایەتى باجى خانوبەرەى بەردەڕەش
بەردەڕەش

تێبینەرایەتى باجى دەرامەت و خانوبەرەى دەربەندیخان
دەربەندیخان/ کۆمەڵگای فەرمانگەکان

07701553558
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویستە قەواڵەی مولکی (سند طابو)ی مولکەکە بە ناوی خاوەن مولکەکە بێت و مولکەکەش بە کرێدرابێت.
پێویستە خاوەن مولک ساڵانە لە بەرامبەر ئەو مولکەی بە کرێی داوە باج بدات کە ڕێژەکەی (٪١٠)یە لە بەهای خەمڵێنراوی مولکەکە (بە پێی یاسای خانووبەرەی ژمارە (١٦٢)ی ساڵی ١٩٥٩ ماددەی یەک بڕگە یەک)، و ئەگەر هاتوو لە ماوەی ئەو ساڵە باجی نەدا، ئەوا سودی دواکەوتن بە ڕیژەی (٪١٠) دەکەوێتە سەر لە کۆیی بەهای خەمڵێنراوی مولکەکە (بە پێی یاسای خانووبەرەی ژمارە (١٦٢)ی ساڵی ١٩٥٩ ماددەی ٢٢ بڕگە یەک).
هەر مولکێک لێبوردنی (اعفاء) پێ دەدرێت بۆ ماوەی سێ ساڵ لە بەرواری دروستکردنی ئەگەر مولکەکە سێ نهۆم بێت، ئەگەر لە سێ نهۆم زیاتر بێت (جگە لە ژێر زەمین)، ئەوا لێبوردنی (اعفاء) بۆ دەکرێت بۆ ماوەی (٧) ساڵ، دوای ئەو ماوەیە باجی خانووبەرە دەیگرێتەوە.
خانوویەکی نیشتەجێبوون یان شوقەیەک کە هەریەک لە باوک یان ڕۆڵەکانی خاوەن خانوو بەکاریان هێنابێت لە باجی خانووبەرە دەبووردرێن (اعفاء)، بە مەرجێک ئەوەی لێی نیشتەجێ دەبێت خانوو یان شوقەیەکی نیشتەجێبوونی تایبەت بەخۆی نەبێت و تەنها (١) یەک خانوو لێبوردن دەیگرێتەوە.
ئەو خزمەتە دەکرێت لە لایەن بریکارەوە ئەنجام بدرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبیت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
قەواڵەی مولک (سند طابو).
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی.
بریکارنامە ئەگەر خاوەن مولک خۆی ئامادە نەبێت.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣٠) سی بۆ (٤٥) چل و پێنج خولەک، لە کاتی گۆڕینی مولکێیک لە نیشتەجیێبوونەوە بۆ کریێ یان بە پێچەوانەوە پێوستی بە پشکنین (کشف) دەبێت بۆیە ماوەی مامەڵەکەی دریژ دەبێتەوە بۆ (١) یەک تا (٢) دوو ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
ئەگەر مولکەکە بۆ مەبەستی نیشتەجێبوونی خاوەن مولک بێت هیچ تێچوویەکی نییە، بەڵام ئەگەر مولکەکە بە کرێدرابێت یان پێویستی بە دەرخستە بوو ئەوا پێویستە داواکاری پێشکەش بکات کە پولی دارایی (٥٠٠) پێنج سەد دیناری پێویستە لەگەڵ بڕی دیاریکراو بۆ کرێی دەرخستە.
- ڕێژەی باجی ساڵانە بۆ ئەو خانوو یان شوقەیەی باج دەیگرێتەوە (٪١٠)یە لە بەهای خەمڵێنراوی مولکەکە (بە پێی یاسای خانووبەرەی ژمارە (١٦٢)ی ساڵی ١٩٥٩ ماددەی (١) یەک بڕگە (١) یەک)، و ئەگەر هاتوو لە ماوەی ئەو ساڵە باجی نەدا، ئەوا سودی دواکەوتن بە ڕێژەی (٪١٠) دەکەوێتە سەر لە کۆیی بەهای خەمڵێنراوی مولکەکە (بە پێی یاسای خانووبەرەی ژمارە (١٦٢)ی ساڵی ١٩٥٩ ماددەی ٢٢ بڕگە یەک).
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی باجی خانووبەرەی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی بەشی کۆمپیوتەر، بە مەبەستی وەرگرتنی زنجیرەی مولک.
سەردانی بەشی خانووبەرە، بە مەبەستی زانینی باجەکە و پێڕاگەیاندنی جۆری داواکارییەکەی (عریضە).
سەردانی سکاڵانووس (عەریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی نوسینی داواکاری.
سەردانی بەشی خانووبەرە، بە مەبەستی نووسینی زانیاری مولکەکە کە لە داواکارییەکە ئاماژەی پێدراوە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی دیاریکردنی لیژنەی پشکنین (کشف) لە کاتی گۆڕینی مولکێک لە نێشتەجێبوونەوە بۆ کرێ یان بە پێچەوانەوە.
وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنین لای لیژنەی پشکنین.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی واژۆکردن لەسەر بڕیاری لیژنەی پشکنین.
بەشی خانووبەرە، بە مەبەستی وردبینیکردنی مامەڵەکەی.
بەشی خەزنە، بە مەبەستی باج دان.
ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی لە سەر مامەڵەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-10
دوا دەستکاری23-08-2022

Add new comment