پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵهتی بریكاری دڵنیایی (وكیل التأمین) كهسی ئاسایی یان كۆمپانیا دهتوانێت مۆڵهتی بریكاری دڵنیایی وهربگرێت له ب.گشتی كاروباری دڵنیایی بۆ بریكاریهتی كردنی كۆمپانیاكانی دڵنیایی.
پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵهتی نێوهندكاری دڵنیایی (وسیط التأمین) كاری نێوهندكاری لهنێوان خوازیاری دڵنیایی و كۆمپانیای دڵنیایی دهبێت كه كهسی ئاسایی و كۆمپانیا دهتوانێت ئهم كاره ئهنجام بدات.
پێدانی ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) ناسێنەرێکی تایبەتی (١٣) ژمارەییە، بۆ هەموو تاکێک لە هەرێمی کوردستان دیاری کراوە، ئەم ناسنامەیە دەروازەیەکە بۆدەستڕاگەیشتن بە هەموو خزمەتگوزارییە دجیتاڵییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
وەرگرتنی باجی ئۆتۆمبێل هەموو ئۆتۆمبێلێکی دوو (٢) تەن یان زیاتر باج دەیگرێتەوە، پێویستە خاوەن ئۆتۆمبێل ساڵانە باجی خۆیان بدەن، بەپێی مۆدێل و بڕی تەن باجەکەی بۆ دیاریدەکرێت.
نوێكردنهوهی مۆڵهتی كاركردن کۆمپانیاکانی بواری دڵنیایی نوێكردنهوهی مۆڵهتی كاركردنی ئهو كۆمپانیایانهی كهوا له بواری دڵنیایی كاردهكهن، دوای تهواو بوونی مۆڵهتی كاركردنیان بهپێی یاسا و ڕێنماییهكان.
پێدانی مۆڵهتی دڵنیایی پێدانی مۆڵهتی كاركردن بۆ ئهو كۆمپانیایانهی دهیانهوێت له بواری دڵنیایی كاربكهن له بوارهكانی دڵنیایی (دڵنیایی گشتی، بریكارهكانی دڵنیایی، نێوهندگیرانی دڵنیایی، شارهزایانی دڵنیایی، كۆمپانیاكانی پێشكهشكاری خزمهتگوزاری دڵنیایی) دڵنیایی لهسهر موڵک و ماڵی هاوڵاتییان و لهسهر باڵاخانهكان و بیمهی تهندروستی و دڵنیایی ئیلزامیی ئۆتۆمبێل.
وەرگرتنی باجی کۆمپانیاکان بریتییە لەو باجەی، کە ساڵانە دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا کاراکان لە هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیا تاک و سادەکانیشەوە، بە ڕێژەی چەسپاو، کە بڕەکەی (١٥%)یە لە کۆی پوختەی قازانج.
داواکردنی لێبوردن لە باجی زەویی بەتاڵ وەرگرتنی لێبوردن لە باجە لەسەر زەویی بەتاڵ کە تۆمارکرابێت لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی خانووبەرە، هەموو کەسێک مافی وەرگرتنی ئەو لێبوردنەی هەیە لە زەوییەک یاخود چەند زەوییەک لە کات و شوێنی جیاوازدا تاوەکو ڕووبەری (٦٠٠)م٢ بۆ (١) یەک جار لە تەمەنیدا.
داواکردنی لێبوردنی ڕەها لە باجی دەرامەت (اعفاء المطلق) مافی وەرگرتنی لێبوردنی ڕەهایە لە باجی دەرامەت، کە لە ئەستۆی کەسی فرۆشیارە لە کاتی ئەنجامی گواستنەوەی خاوەنداریەتی موڵکی نیشتەجێبوون لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، هەر کەسێک پێنج (٥) ساڵ جارێک مافی وەرگرتنی لێبوردنی ڕەهای هەیە لە باجی دەرامەت تەنها بۆ یەک (١) موڵکی نیشتەجێبوون.
پێدانی ئاسانکاری بە بەڵێندەر و کۆمپانیا و هاوڵاتیان بریتییە لە بارمتە (رهن) دانانی موڵکێک یاخود چەند موڵکێکی گوازراوە و نەگوازراوە لە لایەن سەوداکارانی بانک بە تایبەت (بەڵێندەر و کۆمپانیا و هاوڵاتی) بۆ حکومەت، لە ڕێگای بانکە بازرگانییەکانەوە، تاکو بتوانن بۆ وەرگرتنی (مکشوف و کۆمپیالە و قەرزی کاش) یاخود بۆ دەستەبەری بانکی (خطاب ضمان) بەکاری بهێنن لە کاتی ئەنجامدانی پڕۆژەکانیان.