وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

پێدانی مۆڵه‌تە بۆ هاورده‌کردنی گشت که‌لوپه‌لێک له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
بریتییه‌ له‌ پێدانی نووسراوی پشتگیری یان پشتڕاسکردنەوەی به‌ڵگه‌نامه‌كان یان هەردووکیان بەیەکەوە بۆ گشت کۆمپانیاکان کە تۆماركراون له‌ به‌ڕێوەبه‌رایەتیی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاکان، لەسەر داواکاری كۆمپانیا بۆ وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی کار و چاڵاکییەکانی کۆمپانیا.
گواستنەوەی خاوەنداریەتی بریکاری ئارد یان خۆراک لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بە ڕەزامەندی هەردوو لایەن، یان لە کاتی کۆچی دوایی (وەفاتی) کەسی بریکار بۆ هاوسەرەکەی، بۆ یەکێک لە منداڵەکانی یاخود هەر کەسێکی تر بە ڕەزامەندی هەموو میراتگرەکانی.