بریتییە لە گواستنەوەی پسوولەی خۆراکی هاوڵاتی لە لای بریکارێکەوە بۆ لای بریکارێکی تر بە ڕەزامەندی هاوڵاتییەکە.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
بریتییە لە گۆڕینى خاوەنداریەتی کارگە لە کەسێکى ئاسایى یان واتایى (معنوی) بۆ کەسێکى تر‌ى ئاسایى یان واتایى (معنوی).
ئەو كۆمپانیایانه‌ی كه بارەگای سه‌ركییان له یه‌كێک له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانە، دەتوانن لقی كۆمپانیاکەیان بکەنەوە له شارێكی تری هه‌رێمی كوردستان، بۆ نموونه كۆمپانیایه‌ک بارەگای سه‌ره‌كی له شاری هه‌ولێر ده‌یه‌وێت لق بكاته‌وه له شاری سلێمانی یان دهۆک یان هه‌ڵەبجه.
نوێکردنەوەی ساڵانەی ناسنامەی بریکاری هەر بریکارێکە لە بەڕێوەبەرایەتی تایبەتمەندی خۆی. بریکاری ئارد لە بەڕێوەبەرایەتیی دروستکردنی دانەوێڵە. بریکاری خۆراک لە بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک.
خەمڵاندنی پێداویستییەکانی کارگەکانى کەرتى پیشەسازى تایبەتە لە کەرەستەى سەرەتایی (مواد اولية) و کەرەستەى یەدەگ (مواد احتیاطیة).
بریتییه له پرۆسه‌ی سه‌ردانیكردنی نوێنه‌ری لقی كۆمپانیای بیانی بۆ نوێکردنەوەی لقی كۆمپانیاكه و پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه داواكراوه‌كان به‌پێی په‌یڕه‌وی كارپێكراو.
وەرگرتنی که‌لوپه‌لی خۆراک و ئاردە له ڕێگەی بریکاره‌کانی ئارد و خۆراک لە سەرجەم شار، شارۆچکە و شارەدێکان لە هەرێمی کوردستان.
بریتییه له زیادكردن و كه‌مكردنی سه‌رمایه‌ی كۆمپانیا، كه به‌هۆی زۆربوونی چاڵاكی كۆمپانیا یان زه‌ره‌ی كۆمپانیا هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له سه‌رمایه‌كه‌ی.
گۆڕینی جۆری بەرهەمی کارگەیەکە لە بەرهەمێکەوە بۆ بەرهەمێکى تر بەپێی پێویستیی بازار.
بریتییه له وه‌رگرتنی به‌رهه‌می گەنمی جوتیاران، بۆ مه‌به‌ستی پاڵپشتیکردنی جوتیاران. ئه‌و بڕە پاره‌یه‌ی بۆ جوتیاران خه‌رجده‌کرێت له نه‌فه‌قه‌ی حاکمەی عێراق ده‌رده‌چێت، کە تیایدا به‌شی هه‌رێمی کوردستان دیاریکراوه. شێوازی وه‌رگرتن به‌پێی پلانی ساڵانه‌ی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانه‌وێله‌ی به‌غداد دیاریدەکرێت.