چاودێریی دایک

پێناسە
پێشکەشکردنی هۆشیاریی تەندروستی بۆ ئافرەتان پێش دووگیانی، هەروەها پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئافرەتان لە کاتی دووگیانی و دوای منداڵبوون.
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
پێویستە ئافرەتەکە هاوسەردار بێت.
پێویستە ناسنامەی خۆی و هاوسەرەکەی ببات بۆ وەرگرتنی زانیاری دروست و نووسینەوەی لەسەر فۆڕمی تایبەت بە دایکی دووگیان (هاوپێچ کراوە).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی خۆى و هاوسەرەکەی بۆ دڵنیابوون لە هاوسەرگیرییان.
دیاريکردنی شوێنی نیشتەجێبوون.
پێویستە فایل لەگەڵ خۆی ببات.
ماوەی پێویست
یەک (١) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی ژووری چاودێری دایک دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوی خزمەتخواز.
سەردانی ژووری پزیشک دەکات، بە مەبەستی پشکنینى ئافرەتەکە و ڕێنماییکردن.
سەردانی ژووری تاقیگە دەکات، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین (بە پێی پێویست).
سەردانی ژووری کوتان دەکات، بۆ وەرگرتنی ژەمەکانی ماکوتەی ئۆکسیدی گزاز.
سەردانی ژووری دەرمانخانە دەکات، بۆ وەرگرتنی دەرمان (بە پێی پێویست).
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-55
دوا دەستکاری04-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.